قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و سوریا یەک ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت



ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان عێراق و سوریا یەک ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت، هاوکات میکانیزمێکی نوێ دەگیرێتەبەر بۆئەوەی مامەڵە بە دراوێکی دیکەی جگە لە دۆلار بکرێت.

حەسەن شێخ زەینی، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازرگانی عێراق و سوریا، ئاشکرای دەکات، کە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و سوریا ملیارێک دۆلاری تێپەڕاندووە، هاوکات ئاماژە بە بوونی میکانیزمێک دەکات بۆئەوەی مامەڵەکان بە دراوێکی دیکەی جگە لە دۆلار ئەنجامبدرێت.

حەسەن شێخ زەینی ڕایگەیاندووە، لیژنە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات بەدوای میکانیزمێکدا دەگەڕێن بۆئەوەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان بە دراوێکی دیکەی جگە لە دۆلار ئەنجامبدرێت، بەو پێیەی لە ئێستادا سوریا بە دراوی ئەوروپی (یۆرۆ) ئاڵوگۆڕەکانی ئەنجامدەدات.

ئاماژەی بەوەکرد، پلاتفۆرم و دراوی دیکە هەن کە سوریا لەگەڵ وڵاتانی دیکە ئاڵوگۆڕەکانی پێ ئەنجامدەدات، ئەمەش دەتوانرێت لە مامەڵەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ عێراق سوودی لێوەربگیرێت، لە کاتێکدا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات ساڵانە دەگاتە زیاتر لە ملیارێک دۆلار.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕەنگە هەردوو وڵات ڕوبڵی ڕووسی، یێنی ژاپۆنی، یوانی چینی، درهەمی ئیماراتی، یان دراوی دیکە بەکاربهێنن بۆ بەردەوامبوونی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان، لەگەڵ ئەوەشدا بانکەکان بۆ ئەنجامدانی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان دابمەزرێنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەکارهێنانی دراوەکانی دیکە لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و سوریا پێویستی هەردوو وڵات بۆ یەکتر ئاشکرا دەکات.

ڕوونیشی کردەوە، لیژنە هاوبەشەکانی عێراق و سوریا لە زۆربەی ئاستەکاندا هەن، وەک کشتوکاڵ، پیشەسازی، بازرگانی، گواستنەوە، گومرگ، هەموو شتێکی دیکە کە پەیوەندی بە خۆراک و دەرمانەوە هەیە، هەردوو وڵات کاردەکەن بۆئەوەی زۆرێک لەو ئاستەنگانە تێبپەڕێنن کە ڕەنگە ڕێگری لە بازرگانی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات بکات.

بایدن کاتی ڕاگەیاندنی ئاگربەستی لە غەززە ئاشکرا کرد
پێشت بایدن کاتی ڕاگەیاندنی ئاگربەستی لە غەززە ئاشکرا کرد
مەسرور بارزانی ناوەڕۆکی سێ کۆبوونەوەی لە ئەمریکا ئاشکرا کرد
دواتر مەسرور بارزانی ناوەڕۆکی سێ کۆبوونەوەی لە ئەمریکا ئاشکرا کرد
پەیوەندیدار