هاتووچۆی هه‌ولێر: سبه‌ینێ كامێرای خاڵ بۆ خاڵ له‌ رێگای هه‌ولێر-دهۆك ده‌كه‌ونه‌ كار



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە لە سبەینێوە کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای هەولێر – دهۆک لەبەرامبەر گوندی گەزنە تاوەکو پردی چەمە دەکەونە کار.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێردا هاتووە کە سەرەتا بۆ ماوەی هەفتەیەک بە شێوەی تاقیکردنەوە کار دەکەن و دواتر لە رۆژی 4ی ئازار کاتژمێر 12ی شەو دەست بە تۆمارکردنی سەرپێچییەکان دەکەن.

شۆفێرانیشی ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌ كه‌ بەرزترین خێرایی رێگا پێدراو بۆ ئۆتۆمبێلە بچوکەکان 100 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورەش 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دیاریکراوە.

بۆ هەرزانکردنی نرخی گۆشت 19 هەزار مانگا لە بەرازیلەوە دەهێنرێنە عێراق
پێشت بۆ هەرزانکردنی نرخی گۆشت 19 هەزار مانگا لە بەرازیلەوە دەهێنرێنە عێراق
ئەم شەپۆلی سەرما و رەشەبایە کەی کۆتایی دێت؟
دواتر ئەم شەپۆلی سەرما و رەشەبایە کەی کۆتایی دێت؟
ەیوەندیدار