دوو شەپۆلی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە



شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی رایگه‌یاند، سبەینێ هه‌ینی و رۆژی شه‌ممه‌ شه‌پۆلێكی بارانبارین ژماره‌یه‌ك له‌ ناوچه‌كانی سنوری سلێمانی ده‌گرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ری دروستبونی لافاویش له‌ ناوچه‌كانی گه‌رمیان هه‌یه‌.

شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زای بواری كه‌شناسی رایگەیاندووە:”سبه‌ینێ هه‌ینی و رۆژی شه‌ممه‌ و به‌تایبه‌تیش شه‌وی شه‌ممه‌ بارانی زۆر باش له‌ئارادایه‌ به‌تایبەت بۆ ناوچه‌كانی گه‌رمیان، ئه‌م شه‌پۆله‌ی ده‌ریای سوریش له‌ ئه‌مڕۆ و ئه‌مشه‌و بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، دواتر شه‌پۆلی دیكه‌ی باشی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ڕه‌ش دێت له‌گه‌ڵ هاتنی سه‌رماو سۆڵه‌ی توند به‌دوایدا”.

دەشڵێت:” رۆژی شه‌ممه‌ له‌به‌شێكی ناوچه‌كانی گه‌رمیان ئه‌گه‌ری دروستبونی لافاو هه‌یه‌، كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه‌ش كه‌مێك باشتربووه‌، بە تایبه‌ت بۆ گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری، له‌ به‌شێكی سنوری سلێمانی و ئیداری ڕاپه‌رین ڕێژه‌كه‌ی كه‌مه‌، به‌ڵام بۆ به‌شێكی سنوری هه‌ولێر كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه‌ ته‌واو لاوازه‌، ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ شه‌پۆلی دواتر كه‌ له‌ 25ی مانگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌بێت”.

شاڵاو هیدایەت ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەم شەپۆلە شەپۆلێکی به‌فر و به‌دوایدا بارسته‌ هه‌وای ساردی جه‌مسه‌ری باكور شۆڕ ده‌بێته‌وه‌ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم دروستده‌كات، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و شه‌پۆله‌ش ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ده‌ریای ڕه‌شه‌، بۆیه‌ چاوه‌ڕێی دابارینی باش ده‌كرێت بۆ سنوری دهۆك و هه‌ولێر و موسڵ و ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و ته‌واوی سنوری سلێمانی.

سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا دەگاتە ھەرێمی كوردستان
پێت سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا دەگاتە ھەرێمی كوردستان
کێ دەچێتە شوێنی خالید شوانی؟
دوات کێ دەچێتە شوێنی خالید شوانی؟
پەیوەندیدار