مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە



لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتۆن، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.

ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کۆبوونەوەکە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کاتی ئەمریکا، 7ی ئێوارە بە کاتی هەولێر لە وەزارەتی دەرەوە بەڕێوەدەچێت.

ئێوارەی شەممەی ڕابردوو، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم گەیشتە واشنتۆن.

حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، شاندەکە چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا لە کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس دەبێت و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانیش، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکەیە.

بۆچی خەرجکردنی پارە دڵخۆشمان دەکات؟
پێشت بۆچی خەرجکردنی پارە دڵخۆشمان دەکات؟
وێنە؛ 92 کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا دەستگیرکران
دواتر وێنە؛ 92 کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا دەستگیرکران
ەیوەندیدار