بۆچی خەرجکردنی پارە دڵخۆشمان دەکات؟


ساڵانێکی زۆرە دەوترێت کە پارە ناتوانێت بەختەوەری بکڕێت، پارە تەنها دەتوانێت هەندێک لە کێشەکان چارەسەر بکات، هاوکات لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە خاوەندارێتی ماددی تەنها بەختەوەری کورتخایەن دابین دەکات.

بەپێی ئەوەی کە ماڵپەڕی نیو ترەیدەر یو بڵاویکردووەتەوە، توێژینەوە نوێیەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە خەرجکردنی پارە بە شێوازی تایبەت دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی لەسەر زیادبوونی هەستی دڵخۆشی مرۆڤ هەبێت.

لێرەدا حەوت پۆلی کڕین دەخەینەڕوو کە پەیوەندییان بە زیادبوونی بەختەوەری هەیە:

خەرجکردنی پارە بۆ پەیداکردنی ئەزموون، توێژینەوەیەک دەریدەخات کە خەرجکردنی پارە بۆ ئەزموونەکانی وەک گەشتکردن، خولەکان یان بۆنە کولتوورییەکان دەبێتە هۆی دڵخۆشییەکی بەردەوامتر و زیاتر وەک لە کڕینی شتومەک، چونکە مرۆڤەکان بە خێرایی خۆیان لەگەڵ کەلوپەلی نوێی وەک ئەلیکترۆنیات، جلوبەرگ و ئیکسسواراتدا دەگونجێنن.

بەسەربردنی کاتێکی زیاتر لەگەڵ خۆشەویستەکانت، مرۆڤەکان ئارەزووی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان دەکەن، پەیوەندییە بەهێزەکان بەشدارییەکی بەرچاویان بۆ بەختەوەری و خۆشگوزەرانی هەیە.

ئەو پارەیەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێ و خێزان خەرج دەکرێت، دەبێتە هۆی زیادبوونی هەستەکانی دڵخۆشی و بەختەوەری.

بەرهەمەکان بۆ بەڕێوەبردنی شێوازی ژیانێکی چالاک، وەرزشکردن یارمەتی جەستەیی و دەروونی دەدات بە دەردانی ئەندۆرفینەکان کە بە شێوەیەکی سروشتی باری دەروونی بەرز دەکەنەوە.

کڕینی ئامێرەکان کە مرۆڤ بتوانێت ژیانێکی چالاک بەڕێوەببات، دڵەڕاوکێ و خەمۆکی کەمدەکاتەوە و ئاستی وزە زیاد دەکات، هەروەها مانەوە لە دەرەوە و بەرکەوتن بە ڤیتامین D لە تیشکی خۆر زیاد دەکات، ئەمەش خەمۆکی وەرزی کەمدەکاتەوە.

 

باشترکردنی کوالێتی خەو، خەوی باش ڕێگە بە مێشک و جەستە دەدات بارگاوی ببنەوە و زانیارییەکان پرۆسێس بکەن و هەستەکان ڕێکبخەن و یادەوەرییەکان چەسپێنن، کەم خەوی کاریگەری زۆری لەسەر تەرکیز و بڕیاردان و بەرگری لەش و تەندروستی دەروونی هەیە.

لێکۆڵینەوەکان دەیسەلمێنن کە نوێکردنەوەی ژووری نووستن بە دۆشەکێکی نوێ و بەتانیەکی قورس و پەردەیەکی ئەستوور خەو باشتر دەکات.

 

گەشەی کەسی و گرنگیدان بە خود، خەرجییەکان لە پێناو گەشەپێدانی کەسی یارمەتیدەرە لەوەی ببیتە کەسێکی باشتر لەوەی کە ئێستا هەیت، بۆیە خەرجکردنی پارە لەو شتانەی کە خولیاتە و یارمەتیت دەدات هەستێکی زیاتری متمانە بەخۆبوون هەبێت هەستی دڵخۆشیت زیاد دەکات.

ڕووەک و شوێنی سەوزایی، هێنانی سروشت بۆ ناو ماڵ لە ڕێگەی ڕووەکەوە سوودی تەندروستی و دەروونی دەبەخشێت، فشار و دڵەڕاوکێ و ماندوێتی کەمدەکاتەوە، هەروەها چاودێری ڕووەک بە ڕۆتینێکی بە سوود دادەنرێت، لە هەمان کاتدا هەوای ناوماڵ باشتر دەکات.

بەخشینی پارە، خەرجکردنی پارە بۆ کەسانی دیکە یان بەخشین بۆ ئەو کەسانەی هەژارن پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە ئەرێنییەکان بەرەو پێشدەبات

تورکیا عەرەب لە ڕۆژئاوای کوردستان جێگیر دەکات
پێشت تورکیا عەرەب لە ڕۆژئاوای کوردستان جێگیر دەکات
مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە
دواتر مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە
پەیوەندیدار