سبەینێ شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت



نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، سبەینێ دووشەممە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی وانەبێژان لە سنوری پەروەردەی زاخۆ.

عەلی رەوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی دووشەممە ٢٦-٢-٢٠٢٤، لە زاخۆ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مانگی یانزەی ساڵی رابردوو بەسەر مامۆستایانی وانەبێژدا.

راشیگەیاند لە چەند رۆژی داهاتوودا هەموو شایستە داراییەکانی مانگی ١١ی ساڵی رابردوو بەسەر مامۆستایانی وانەبێژدا لە ناوچە جیاوازەکانی سنوری پەروەردەی دهۆک دابەش دەکرێت.

وتیشی: تا ئێستا تەنها پەروەردەی بەردەڕەش و ئاکرێ شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژیان دابەشکردووە.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری:لێخۆشبوونی 20%ی سزاى هاتووچۆ تەنیا سێ ڕۆژی ماوە
پێشت فەرمانگەی میدیاو زانیاری:لێخۆشبوونی 20%ی سزاى هاتووچۆ تەنیا سێ ڕۆژی ماوە
حكومەتی هەرێم پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەكاتەوە
دواتر حكومەتی هەرێم پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەكاتەوە
ەیوەندیدار