بەڕێز سیتی تاپۆدەکرێت



لەپێناو بەرژەوەندی بەشداربووانیدا، گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز ئێستا مامەڵەکردنی بۆ تۆمارکردنی پڕۆژەی بەڕێز سیتی دەستپێکرد.

ئێستا بەشداربووانی ئەو پڕۆژەی نیشتەجێبوونی بەڕێزسیتی دەتوانن دەست بە تۆمارکردنی یەکەکانیان بە ناوی خۆیانەوە بکەن، ئەمەش لەپێناو بەرژوەندی بەشداربوواندا.

دەوەن مەحمود، بەرپرسی بەشی تۆمارکردنی گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تۆمارکردنی یەکەکان بە ناوی خاوەنەکانیانەوە سوودی زۆر دەبێت، ئیتر لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەکان یەکەکان دەبێت بە ناوی خاوەنەکانیانەوە.
لە ساڵانی ڕابردوودا پڕۆژەکانی گرین سیتی، لوبنان سیتی، بڕوا سیتی کران بە ناوی بەشداربووانەوە، ٪٨٠ یەکەکانی ئەو پڕۆژانە ئێستا بە فەرمی کراون بە ناوی بەشداربووانەوە.
بۆ ئەمساڵ گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز ڕەزامەندی بۆ تۆمارکردنی پڕۆژەی بەڕێز سیتی بەناوی بەشداربووانیەوە بەدەستهێنا.
ئێستا بەشداربووانی بەڕێز سیتی دەتوانن سەردانی بەشی تۆمارکردنی کۆمپانیای بەڕێز بکەن و یەکەکانیان بە ناوی خۆیانەوە تۆماربکەن.

دەستکرا بە داگرتنی ئەو برنجەی بۆ بەشەخۆراکی مانگانە تەرخانکراوە
پێشت دەستکرا بە داگرتنی ئەو برنجەی بۆ بەشەخۆراکی مانگانە تەرخانکراوە
بەرپرسانی ئەو حکومەتەی لەپێناویدا ئەنفالکران، لەکوێن؟
دواتر بەرپرسانی ئەو حکومەتەی لەپێناویدا ئەنفالکران، لەکوێن؟
ەیوەندیدار