دەستکرا بە داگرتنی ئەو برنجەی بۆ بەشەخۆراکی مانگانە تەرخانکراوە



دوای دەرچوونی لە پشکنینەکان، دەست کرا بە داگرتنی 44 هەزار تۆن برنجی تایلەندی کە لە چوارچێوەی بەشەخۆراکی مانگانەدا دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، دەستیان کردووە بە داگرتنی ئەو برنجەی کە لە ڕێی کەشتی بارهەڵگری “ئاسترۆ نێمبوس”ەوە گەیشتووەتە بەندەر ئوم قەسر لە بەسڕە.

کەشتییەکە 44 هەزار تۆن برنجی تایلەندی هەڵگرتووە و لە چوارچێوەی بەشەخۆراکی مانگانەدا دابەش دەکرێت.

ڕۆژی 14ی ئام مانگە وەزارەتی بازرگانی عێراق گەیشتنی برنجەکەی ڕاگەیاند و ڕۆژی 6ی شوباتیش 40 هەزار تۆنی دیکە گەیشتبووە بەندەری ئوم قەسر.

 

بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
پێشت بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
بەڕێز سیتی تاپۆدەکرێت
دواتر بەڕێز سیتی تاپۆدەکرێت
ەیوەندیدار