بەهۆی بارانبارینەوە لە سێ پارێزگای عێراق پشوو راگەیەندرا



بەهۆی بارانبارینەوە سبەینێ یەکشەممە لە پارێزگاکانی نەجەف و دیوانییە و بابل کرایە پشووی فەرمی.

ئەنجومەنی پارێزگاكانی نەجەف، بابل و دیوانیە، بڵاویانكردەوە، بەهۆی بەردەوامیی بارانبارین و كە پێشبینی دەكرێت سبەینێش بەردەوام بێت و ئەگەری دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ، بڕیاردرا سبەینێ یەكشەممە بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگە حكومییەكان و ناوەندەكانی خوێندن.

دەشڵێن، پشووەكەی سبەینێ فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان ناگرێتەوەو دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن.

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، پێشبینی دەکرێت لە سبەینێوە یەکشەممە شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بگرێتەوە.

سەمیرا کارزان گۆرانیە تازەکەی بڵاوکردەوە
پێت سەمیرا کارزان گۆرانیە تازەکەی بڵاوکردەوە
شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵ گەیشتە هەولێر
دوات شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵ گەیشتە هەولێر
پەیوەندیدار