خۆڵبارین چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە



كەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، گۆڕانكاری لە دۆخی كەشوهەوای هەرێم ڕوودەدات و خۆڵبارین چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەگەری نمەبارانێکی کەم هەیە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم و پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێننەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی یەک شەممە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بەدواوە شەپۆلێکی خۆڵبارین و نمەباران ناوچەکانی سنووری سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و کەرکوک دەگرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە ٢٤ کاتژمێردا زۆرترین بڕی باران لە ڕەواندوز بووە بە ١.٧ملم و کەمترین بڕیش لە مێرگەسۆر و باتوفە بووە بە ٠.٢ملم.

دەشڵێت: “لە سنووری پارێزگاکان هیچ بارانێک نەباریوە تەنها لە سلێمانی نەبێت بە شێوەی دڵۆپە بووە”.

ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ دوا هەڵوێستیان ڕاگەیاند
پێت ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ دوا هەڵوێستیان ڕاگەیاند
ماوەی 40 ڕۆژ بەسەر هێرشە مووشەكییەكەی سەر ماڵی پێشڕەو دزەیی تێپەڕی
دوات ماوەی 40 ڕۆژ بەسەر هێرشە مووشەكییەكەی سەر ماڵی پێشڕەو دزەیی تێپەڕی
پەیوەندیدار