ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ دوا هەڵوێستیان ڕاگەیاند



ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ ڕایانگەیاند، ئەم بڕیارانەی دادگای فیدڕاڵی دەستکەوتی هەوڵ و ماندووبوونی پێنج مانگ لە خەباتی مەدەنییە و چاوەڕوان دەکەین مووچە فەوتاوەکانیشمان بۆ بگەڕێتەوە.

ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ ئەمڕۆ شەممە. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایانگەیاند، دوای زیاتر لە پێنج مانگ لە خەباتی مەدەنی لە دادگای فیدڕاڵەوە هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدامان ناچارکرد بە پێدانی مافەکانمان، و بۆ لەمەودواش چاودێری وردی دۆخەکە دەکەین.

نەوزاد عومەر کارگێڕی ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ ڕایگەیاند، دوای بڕیارەکانی دادگای باڵا پێویستە هەردوو حکومەت مافەکانمان بدەن و بۆ لەمەودواش چاودێری بارودۆخەکە دەکەین، لە ئەگەری بوونی هەر سستییەک لە پێدانی مافەکانمان هەڵوێستی جدیمان دەبێت،

ئاماژەی بەوەشدا، ئەم بڕیارانەی لەلایەن دادگای باڵاوە، کە دراوە لەبەرژەوەندی مووچەخۆرانە و تەنها مامۆستایان ناگرێتەوە،

وتیشی، سبەینێش لە دادگای باڵا سکاڵایەکی ترمان تاوتوێ دەکرێت سەبارەت بە پلە بەرزکردنەوە، و ئومێدەوارین سبەینێش دەستکەوتێکی ترمان بەدەستبێت تاوەکو خۆشییەکەمان ببێتە دوو خۆشی و مافەکانی تریشمان بۆ بگەڕێتەوە.

دەربارەی مامۆستایانی وانەبێژ نەوزاد عومەر ئاماژەی بەوەدا ، وەک ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ، پشتیوانی داوا ڕەواکانی مامۆستایانی وانەبێژ دەکەین و پاڵپشتی لە داواکارییەکانیان دەکەین تاوەکو ببنە هەمیشەی و دەسەڵات ناچاربێت دامەزراندنیان بۆ بکاتەوە،

وتیشی، دڵنیایی دەدەینە دایکان و باوکان و خوێندکارەکان، مامۆستایان هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن بۆئەوەی زەرەرمەند نەبن ، و لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و پەروەردەکان لەسەر خەت دەبین تاوەکو باشترین هەنگاو بۆ چارەنووسی خوێندکارەکانمان بدەین.

دوای نزیکەی پێنج مانگ لە بایکۆتی مامۆستایانی میلاک و وانەبێژ لە سنووری بایکۆت، لەسەرەتای مانگی ٢ دا بەشێک لە دەرگای قوتانخانەکان لە بەشێک لە ناوچەکانی سنووری بایکۆت کرایەوە، هاوکات دوای بڕیارەکانی دادگای باڵا کە لەبەرژەوەندی مامۆستایان و فەرمانبەران درا، ڕێژەی هەرەزۆری پەروەردەکان و قوتانخانەکان بایکۆتیان هەڵپەسارد و پرۆسەی خوێندن دەستیپێکردەوە، مامۆستایانیش چاوەڕوانی هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدان بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی دادگای باڵا داویەتی.

دادگای فیدڕاڵی بۆ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیار دەدات
پێشت دادگای فیدڕاڵی بۆ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیار دەدات
خۆڵبارین چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە
دواتر خۆڵبارین چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار