سەعدی ئەحمەد پیرە: بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی قابیلی تانە لێدان نین



لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ڕایگەیاند، “بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی قابیلی تانە لێدان نین”.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی ڕایگەیاند، بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی قابیلی تانە لێدان نین، دەکرا کێشەکانمان لەناوخۆدا چارەسەر بکردایە، بەڵام نەکرا بۆیە ئەو دۆخەی ئێستای لێکەوتەوە.

وتیشی، پێموایە پابەندبوون بەو بڕیارە سوودی هەرێمی کوردستانی تێدایە و لە بەرژەوەندیماندایە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دادگای فیدڕاڵی عێراق ڕۆژی ٢١/٢/٢٠٢٤ بڕیاری گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی دا بۆ سەر بانكە فیدڕاڵییەكان، هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراقی پابەند كرد بە ڕادەستكردنی لیستی مووچەخۆران و پێدانی مووچەی مانگانە بە مووچەخۆرانی هەرێم.

هاوکات هەر بەپێی بڕیارەکەی دادگای باڵای فێدراڵیی عێراق، ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لە ١١١ ئەندامەوە بۆ ١٠٠ ئەندام کەم دەکرێنەوە، کە ١١ کورسی کۆتا بۆ پێکھاتەکان تەرخانکرابوون.

دارایی عێراق داوای لیستی مووچەی هەرێم دەکات
پێشت دارایی عێراق داوای لیستی مووچەی هەرێم دەکات
هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردەی نەوت دەگەنە ڕێککەوتن؟
دواتر هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردەی نەوت دەگەنە ڕێککەوتن؟
ەیوەندیدار