دارایی عێراق داوای لیستی مووچەی هەرێم دەکات



وەزارەتى دارایى عێراق داواى لیستى مووچەى مانگى شوبات لە وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی عێراق داوای لیستی مووچەی فەرمانبەرانی کردووە بۆ مووچەی مانگی شوبات، بۆئەوەی بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بنێردرێت.

سەرچاوەکەى وەزارەتى دارایی و ئابوورى هەرێمى کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی چەند خاڵێکی تێدایە، پێویستە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندیی وەکو خۆی جێبەجێی بکەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزارەتى دارایى عێراق بڕى ٦١٨ ملیار دینارى لە مانگى کانوونى دووەمى ٢٠٢٤ بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناردووە، بڕیاریشە تا هەموارکردنەوەی یاسای بودجە بەغدا مانگانە ئەو بڕە پارەیە بنێرێت.

ئەمشەو بەراتە…بەرات لە چییەوە هاتووە؟
پێشت ئەمشەو بەراتە…بەرات لە چییەوە هاتووە؟
سەعدی ئەحمەد پیرە: بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی قابیلی تانە لێدان نین
دواتر سەعدی ئەحمەد پیرە: بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی قابیلی تانە لێدان نین
ەیوەندیدار