كاره‌كانی پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی به ‌سستی به‌ڕێوه‌ده‌چێت



سه‌رپه‌رشتیاری شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی ڕایگەیاند، به‌هۆی نه‌بوونی نه‌ختینه‌ له ‌بانكه‌كان كاره‌كانی پڕۆژه‌كه‌ زۆر به‌ سستی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌بوبه‌كر ته‌یب ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری شاری سلێمانی (ئۆتۆبانی بابان) له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی چاوی ترافیك له‌ ڕادیۆی ترافیك ئێف ئێم ڕایگه‌یاند، به‌شی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی 34 کیلۆمه‌تره‌، حه‌وت یه‌كتربڕ، شه‌ش ئه‌نده‌رپاس و یه‌ك ئۆڤه‌رپاس له‌خۆده‌گرێت، كاره‌كانی پڕۆژه‌كه‌ له ‌ئێستادا به ‌سستی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، 70% كاره‌كانی پرد، ئه‌نده‌رپاس، ئۆڤه‌رپاسه‌كان ته‌واوبووه‌، حه‌وت كیلۆمه‌تر قیرتاوكراوه‌ به ‌پانی 63 مه‌تر و به‌ ئه‌ستووری 21 سانتیمەتر، كۆتا چین قیرماوه‌ كه‌ شه‌ش سانتیمه‌تره ‌و به‌رله‌كردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه‌ ده‌كرێت.

سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه‌ باسی له‌وه‌كرد، پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری به ‌داهاتی سلێمانی دروست ده‌كرێت، كۆی گشتی پڕۆژه‌كه‌ 52% ته‌واوبووه‌ و كێشه‌ی گه‌وره‌ی به‌رده‌م پڕۆژه‌كه‌ نه‌بوونی نه‌ختینه‌یه‌ له ‌بانكه‌كان، چونكه‌ پڕۆژه‌كه‌ به ‌داهاتی سلێمانی دروست ده‌كرێت، ساڵی ڕابردوو كۆمپانیا به ‌به‌های 22 ملیار دینار كاریكردووه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ به‌راورد بكه‌یت به ‌تێچووی پڕۆژه‌كه‌، كه‌ 400 ملیار دیناره‌ زۆر كه‌مه‌، كۆمپانیا له ‌كاركردن به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام كاره‌كان به ‌ئه‌ندازه‌ی گه‌وره‌یی پڕۆژه‌كه‌ نییه‌.

ئه‌ندازیار ئه‌بوبه‌كر ته‌یب ئەوەشی خستەڕوو، داهاتی سلێمانی ئێستا بۆ مووچه‌ دابینده‌كرێت، كۆمپانیای جێبه‌جێكار تا ئێستا به ‌به‌های 150 ملیار دینار كاریكردووه‌ و ته‌نها نیوه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌ی وه‌رگرتووه‌، كۆتا واده‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ مانگی ئابی ساڵی ڕابردووبوو.

وتیشی، ئه‌گه‌ر پاره‌ هه‌بێت ئه‌و كارانه‌ی كه ‌ماون كۆمپانیا ده‌توانێت به‌ خێرایی پڕۆژه‌كه‌ جێبه‌جێبكات.

د. لەتیف ڕەشید: عێراق نابێتە خاڵی هێرشكردنەسەر هیچ لایەنێكی ناوچەیی
پێت د. لەتیف ڕەشید: عێراق نابێتە خاڵی هێرشكردنەسەر هیچ لایەنێكی ناوچەیی
ئەو خۆراکانەی دەبنە هۆی توشبوون بە هەستیاری
دوات ئەو خۆراکانەی دەبنە هۆی توشبوون بە هەستیاری
پەیوەندیدار