ئینریكی یان زێدان دەبنە ڕاهێنەری بەرازیل


سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەكان بڵاویانكردەوە، زێنەدین زێدان و لویس ئینریكی، لە نێو لیستی كاندیدكراوەكانن بۆ بوون بە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل.

ڕۆژنامەی “ماركا” بڵاویكردەوە”زێنەدین زێدان و (ئینریكی) كە لە پاش دۆڕاندن بە مەغریب لە مۆندیال، لەنێوان ئەوانەدان كە پێدەچێت جێگەی تیتی بگرنەوە و ببنە ڕاهێنەری سامبا”.

ڕۆژنامەكە دەڵێت”زێدان لە لیستی بژاردەكاندایە، بە تایبەت كە خۆی یاریزان بووە و پێناچێت پۆستی ڕاهێنەرایەتی وڵاتەكەی وەربگرێت، لەگەڵ ئەگەری نوێكردنەوەی بۆندی دیدێ‌ دیشامپ”.

بەپێی ڕۆژنامەی “ماركا”، لیستی كاندیدەكان بۆ ڕاهێنانی هەڵبژاردەی بەرازیل، تۆماس تۆخێل ڕاهێنەری پێشووی چێڵسی و پاریس سان جێرمان لەخۆدەگرێت.

لەئێستادا هیچ كام لە زێدان و ئینریكی و تۆخێل وابەستەی هیچ تیپێك نیین، بە هەمان شێوە لیستەكە ناوی مارسیلۆ گالاردۆش لەخۆدەگرێت كە لەئێستادا ڕاهێنەری ڕیڤەر پلیتە.

هەڵبژاردەی بەرازیل لەژێر سەركردایەتی تیتی، لە چارەكی كۆتایی جامی جیهانی 2022، بەرامبەر بە هەڵبژاردەی كرواتیا بە پەناڵتی دۆڕاو و پاڵەوانێتییەكەی بەجێهێشت.

 

 

 

 

جیهان بە وریاییەوە چاودێری “سێینەی ئەتۆمی” دەكات
پێشت جیهان بە وریاییەوە چاودێری “سێینەی ئەتۆمی” دەكات
سەبەتەی یانزەیەمى خۆراك لە سلێمانی دابەش دەكرێت
دواتر سەبەتەی یانزەیەمى خۆراك لە سلێمانی دابەش دەكرێت
پەیوەندیدار