سەبەتەی یانزەیەمى خۆراك لە سلێمانی دابەش دەكرێت



وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەل و پەلی خۆراكی سلێمانی ئامادەكاری دەكات بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراكی یانزەیەم بۆ مانگی دوانزە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەل و پەلی خۆراكی سلێمانی ئامادەكاری دەكات بۆ دابەشكردنی بەشە خۆراكی یانزەیەم بۆ مانگی دوانزە بۆیە داوا لە بریكارەكانی ناو شاری سلێمانی لە بنكەی٢٦٧ تا ٢٧٠+٢٩١ دەكات، كە پارە بخەوێنن تا بەشەخۆراكی سەرەوەیان بۆ دابگیریت بەشێوازی نوێ ی بەغدا، بە پێچەوانەوە خۆراكیان بۆ داناگیرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كەهەر بریكارێك لەیەك هەفتەدا لەبەرواری ئەم ئاگاداریەوە، كە دەكاتە ٢٠٢٢/١٢/٢١ پارەی نەخەواندبێ بۆ هەر ڕۆژێك 25 هەزار دینار سزا دەدرێت و دەبێ بریكارەكە خۆی خواردنەكە لە گەنجینەكانی خۆراك لە هوانە بار بكات.

 

ئینریكی یان زێدان دەبنە ڕاهێنەری بەرازیل
پێشت ئینریكی یان زێدان دەبنە ڕاهێنەری بەرازیل
بەریتانیا شێوازێكی نوێ‌ بۆ داڵدەدانی پەنابەران بەكاردەهێنێت
دواتر بەریتانیا شێوازێكی نوێ‌ بۆ داڵدەدانی پەنابەران بەكاردەهێنێت
پەیوەندیدار