جیهان بە وریاییەوە چاودێری “سێینەی ئەتۆمی” دەكات


زاراوەی “سێینەی ئەتۆمی”، پێشبینی زۆری لەنێوەندە سیاسییەكاندا دروستكردووە، سەبارەت بە مەبەستی پادشای كرملین لە كۆبوونەوە فراوانەكەی لەگەڵ فەرماندەكانی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا.

ئاژانسی (سپۆتنیك)ی ڕووسی لە ڕاپۆرتێكیدا دەڵێت”ڤیلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕووسیا، بەدوورودرێژی باسی لە باشكردنی ئامادەكارییە جەنگییەكان كردووە و ناوی لێناوە (سێینەی ئەتۆمی) كە بە بۆچوونی ئەو لەچوارچێوەی بنەماكانی پارێزگارییە لە سەروەریی و یەكێتی خاكی ڕووسیا”.

ئاژانسەكە نوسیویەتی”پۆتین پێیوایە، ڕووسیا هێزێكی ئەتۆمی مەزنە لە جیهاندا و نزیكەی 6 هەزار بومبی ئەتۆمی هەیە، وێڕای ئامرازەكانی هەڵدانیان لە وشكانی و دەریا و ئاسمانەوە، ئەمەش لەڕووی سەربازییەوە پێی دەوترێت (سێینەی ئەتۆمی)”.

“سێینەی ئەتۆمی”، لە 3 جۆر ئامرازی هێرشبردن پێكدێت، یەكەمیان مووشەكەكانی (زەوی بە زەوی)یە كە لە بنكە وشكانییەكانەوە هەڵدەدرێت و ئامانجەكانی لەدووری هەزاران كیلۆمەتر دەپێكێت، لەڕێی بەكارهێنانی ئامرازە هەمەجۆرە جێگیر و جوڵاوەكان”.

جۆری دووەم لە سێیەنی ئەتۆمی، پشت بە بۆردومانی ئاسمانی دەبەستێت و هەڵدانی مووشەكەكان و بۆمبەكان لە ئاسمانەوە بەرەو ئامانجە وشكانییەكان دەگرێتەوە، ئەو جۆرە مووشەكە فڕیوانە، بۆمبە ئاراستەكراوەكان، و مووشەكە بالیستییەكان لەخۆدەگرێت كە لەلایەن چینەوە پەرەیان پێدەدرێت و لە ئاسمانەوە هەڵدەدرێن.

(سپۆتنیك) باسی جۆری سێیەم دەكات كە ئەو مووشەكە ئەتۆمیانەیە لە دەریاوە بەرەو ئامانجەكان وشكانییەكان هەڵدەدرێن، لەڕێی بەكارهێنانی جۆری دیاریكراوی ژێرئاوگەڕە ستراتیژییەكان.

ئاژانسەكە دەڵێت”ئەو جۆرە مەترسیدارترین چەكی سێینەی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمییە، چونكە ژێرئاوگەڕەكان كە هەڵیدەگرن دەتوانن لە قوڵایی دەریاكاندا خۆیان بشارنەوە، بەر لەوەی مووشەكەكان بەئاراستەی ئامانجەكە لە هەر جێگەیەكی جیهان بێت هەڵبدەن، بەبێ‌ ئەوەی ئامرازەكانی چاودێری و ڕادارە پێشكەوتووەكان بیاندۆزنەوە”.

کوشتارگەی سەیدسادق: ١١٩ سەر مەڕ و نزیکەی چوار هەزار سی و جگەر لە ناوبراون
پێشت کوشتارگەی سەیدسادق: ١١٩ سەر مەڕ و نزیکەی چوار هەزار سی و جگەر لە ناوبراون
ئینریكی یان زێدان دەبنە ڕاهێنەری بەرازیل
دواتر ئینریكی یان زێدان دەبنە ڕاهێنەری بەرازیل
پەیوەندیدار