گەرمیان؛ لەڕووداوێكی هاتووچۆدا ژمارەیەك هاووڵاتی بوونە قوربانی



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لەسەر ڕێگای كەلار خانەقین دوو سەرنشین برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە 22ی 12ی 2022 ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان پاترۆڵ لەسەر ڕێگای كەلار خانەقین كۆنترۆڵی لەدەست داو خۆی بەستونێكی كارەبادا كێشا و پاشان وەرگەڕا.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بەهۆی ڕووداوەكەوە دوو سەرنشین برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێكردوە.

قد تكون صورة ‏‏‏شخصين‏، و‏أشخاص يقفون‏‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏

لەبارەی ئۆكرایناوە ڕووسیا هۆشداریی دەداتە یۆنان
پێشت لەبارەی ئۆكرایناوە ڕووسیا هۆشداریی دەداتە یۆنان
سلێمانی؛ رێكخراوێكی ژنان بڵندگۆی بانگەشەی یەكسانی جێندەری لە ‏بەرامبەر مزگەوتی گەورە دانا
دواتر سلێمانی؛ رێكخراوێكی ژنان بڵندگۆی بانگەشەی یەكسانی جێندەری لە ‏بەرامبەر مزگەوتی گەورە دانا
ەیوەندیدار