نرخی دۆلار تا دێت ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات



لەگەڵ داخستنی بازاڕ و بۆرسە سەرەكییەكان لە بەغدا و هەولێر، نرخی دۆلار تادێت لەبەرامبەر دیناری عیراقی ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە هەردوو بۆرسەی كیفاح و حارسیە لە بەغدا، نرخی 100 دۆلار گەیشتە 152900 دینار، لەكاتێكدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بە 151750 دینار بوو.

وێڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زیادبوونی یەدەگی فیدراڵی، نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا تادێت ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات، بەجۆرێك نرخی 100 دۆلار گەیشتە 153500 دینار و نرخی كڕینەوەشی گەیشتە 152500 دینار.

بەپێی زانیارییەكان، لە هەولێر لەگەڵ داخستنی بۆرسەدا، نرخی 100 دۆلار 152800 دیناری تۆماركرد، نرخی كڕینەوەش 152700 دینار بوو.

نرخی نەوتی بەسرە 76 دۆلاری تێپەڕاند
پێشت نرخی نەوتی بەسرە 76 دۆلاری تێپەڕاند
بافڵ تاڵەبانی؛ یەكێتی نزیكە لە بەدیهێنانی ئەو خەون و ئامانجانەی كاك كۆسرەت خەباتی بۆ كردووە
دواتر بافڵ تاڵەبانی؛ یەكێتی نزیكە لە بەدیهێنانی ئەو خەون و ئامانجانەی كاك كۆسرەت خەباتی بۆ كردووە
ەیوەندیدار