سەرۆکایەتی هەرێم ئەنجامی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئاشکرا کرد



سه‌رۆكايه‌تى و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عێراق كۆبوونه‌وه‌ و نوێنەری یۆنامیش ئامادەیی نیشان دا کە هاوکاری سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بن.

ئەمڕۆ سێشه‌ممه، شاندی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەری یۆنامی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عێراق کۆبوونەوە.

سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند، ‌‎مەبەستی کۆبوونەوەکە، تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی ئامادەکاریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەیيی تەواویان بۆ ئاسانکاری و هاوکاریکردنی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بە شێوەیەکی شەفاف و پیشەییيانە دەربڕی.

‌‎ڕاشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا، کۆمسیۆن باسی ڕێکارە تەکنیکییەکان و دابەشکردنی کات بۆ هەنگاوەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنیان لە چوارچێوەی کاتی بەردەستی یاسایيی تەمەنی کۆمسیۆندا خستە ڕوو، لە هەمان کاتدا نوێنەری یۆنامیش ئامادەیی نیشان دا کە هاوکاری هەموو هەنگاوەکان بن بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن.

‌‎له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كرايه‌وه‌ كه‌ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک ئەوەی لە ڕابردوودا هەنگاوی جدییان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان هه‌ڵناوه‌ و ئەرکی ياساييى خۆیان بەجێ گەیاندووە، ئێستاش بە هەمان پەرۆشی و ڕژدييه‌وه‌ هەموو کارێکی پێویست ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.

کۆبوونەوەکە ڕۆژێک پێش دانیشتنەکەی دادگای فیدراڵی دێت کە چاوەڕوان دەکرێت بڕیار لەسەر ئەو سکاڵایە بدات کە لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کراوە، بەڵام لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمدا هیچ ئاامژەیەک بە کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەدراوە.

چاڵ و داچوونی شەقامەکانى سلێمانی بە “قیری سارد” چارەسەر دەكرێت
پێشت چاڵ و داچوونی شەقامەکانى سلێمانی بە “قیری سارد” چارەسەر دەكرێت
پەروەردە بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خوێندکاران دا
دواتر پەروەردە بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خوێندکاران دا
ەیوەندیدار