چاڵ و داچوونی شەقامەکانى سلێمانی بە “قیری سارد” چارەسەر دەكرێت



شارەوانی سلێمانی هەڵمەتی چاك كردنی چاڵ و داچوونی شەقامەكان ڕادەگەیەنێت و دەشڵێت: ” بە شێوەیەکی کاتی بەقیری سارد چارەسەر دەكرێن”.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئاکامی باران بارینی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشێك لە شەقامەکان چاڵ و داچوونی تیدا دروستبوو بە تایبەت لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود و شەقامی هەواری شار بە ئاڕاستەی پردی کۆبانێ.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ ئەو مەبەستە تیمەکانمان لە بەشی ئامێرەکان هەستان بە چاککردن و پرکردنەوەی ئەو چاڵ و داچوونانە بە شێوەیەکی کاتی بەقیری سارد تا ئەو کاتەی ڕەوشی کەش و هەوا گونجاو دەبێت و چارەسەری بنەڕەتییان بۆ ئەنجام دەدرێت.

بڕیارێكی نوێی بانكی ناوەندی بەهای دۆلاری شكاند
پێشت بڕیارێكی نوێی بانكی ناوەندی بەهای دۆلاری شكاند
سەرۆکایەتی هەرێم ئەنجامی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئاشکرا کرد
دواتر سەرۆکایەتی هەرێم ئەنجامی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئاشکرا کرد
ەیوەندیدار