هۆشداری پزیشکی سەبارەت بە مەترسی قاوەی خێرا



زانایەکی ڕووسی هۆشداری بەو کەسانە دەدات کە بەردەوام قاوەی خێرا دەخۆنەوە و دەڵێت، “نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس زیاتر دەکات”.

ئەلێکساندەر سۆزیکین، زانای پزیشکی ڕووسی ئاشکرای دەکات، ئەو کەسانەی قاوەی خێرا دەخۆنەوە، مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس زیاتر دەبێت.

ئەو زانا ڕووسییە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کەسانەی بەردەوام قاوەی خێرا دەخۆنەوە ئەگەری تووشبوونیان بە هەوکردنی گەدە، دوانزەگرێ، برینی گەدە و هەوکردنی توند و درێژخایەنی پەنکریاس زیاتر دەبێت.

وتیشی، لە کاتی شیکاری بایۆکیمیاییدا چەندین کەموکوڕتی لە قاوەی خێرادا دۆزرایەوە، هەر بۆیە هۆشداری لە مەترسییە تەندروستییەکانی دەدرێت، بۆ ئەو کەسانەی کە بەردەوام دەیخۆنەوە.

بوونە خودی خۆت
پێشت بوونە خودی خۆت
وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو کرد
دواتر وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو کرد
پەیوەندیدار