نرخی گۆشتی سوور گران بوو



له‌ بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی گۆشتى سوور گران بوو، هەر کیلۆیەک دوو هەزاری دیناری چووەتەسەر، گۆشتفرۆشێکیش دەڵێت، “گۆشتی بەستوو نەبووەتە هۆی کەمبوونەوەی خواست له‌سه‌ر كڕینى گۆشتى سووری فرێش”.

هیوا قادر، گۆشتفرۆس لە بازاڕی بەر بەلەدییەکەی شاری سلێمانی بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، نرخی گۆشتی سوور گران بووە، ئاژەڵی بچووک نرخی هەر کیلۆیەک هەزار دیناری چووەتەسەر، لە ٢٢ هەزارەوە بووە بە ٢٣ هەزار، ئاژەڵی گەورەش نرخی هەر کیلۆیەک دوو هەزاری چووەتەسەر لە  ٢٠ هەزارەوە بووە بە ٢٢ هەزار.

وتیشی، مانگێک پێش ئێستا ئاژەڵ نرخی کیلۆیەکی لە نزیکەی ٧ هەزاردا بوو، بەڵام ئێستا بە ٩ هەزار و ٧٥٠ دینارە، گرانبوونی نرخەکانیش لە مەیدانی ئاژەڵانەوەیە.

سەبارەت بە هۆکاری گرانبوونی نرخی گۆشتی سوور ئاماژەی بەوەکرد، ماوەیەکە ڕێژەیەکی کەم ئاژەڵ لە دەرەوە دەهێنرێت، ئێمەش بەرهەمی ناوخۆمان هێندە نییە کە پێداویستی بازاڕ پڕ بکاتەوە، بۆیە نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

ئەو گۆشتفرۆشە ئەوەشی خستەڕوو، پیشتر ئاژەڵ لە تورکیا، سووریا و ئێران، هەروەرها لە جۆرجیاوە دەهێنرا، بەڵام ئێستا بڕێکی کەم ئاژەڵ دەهێنرێت لەبەر دوو هۆکار، گومڕکی ئەو ئاژەڵانەی کە دەهێنرێنە ناوخۆ زیادی کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا نرخی ئاژەڵ لەو وڵاتانە زیادی کردووە و پێداویستی ناوخۆی پێ پڕدەکەنەوە.

هیوا قادر لەبارەی کاریگەری گۆشتی بەستوو لەسەر خواست بۆ کڕینی گۆشتی فرێش وتی، گۆشتی بەستوو کاریگەری نەکردووەتە سەر کەمبوونەوەی خواست لەسەر کڕینی گۆشتی فرێش، چونکە ئەو خێزانانەی داهاتیان باشە حەزدەکەن گۆشتێک بکڕن کە لە سەلامەتی و تەندروستبوونی دڵنیابن، خەڵکی ئێمەش کەمتر حەزی لە گۆشتی بەستووە.

هاوکات چەند ڕۆژێک دەبێت نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکان گران بووە، پێشتر گۆشتى به‌رخ كیلۆى به‌ ٢٢ هه‌زار بووه‌، ئێستا بووەتە ٢٣ هەزار، له‌ به‌رامبه‌ریشدا نرخى یه‌ك كیلۆ گۆشتى گوێره‌كه‌ لە ٢٠ هەزارەوە بووە بە ٢٢ هەزار دینار.

تەرمی ژنێك لە بەنداوی دهۆک دۆزرایەوە
پێشت تەرمی ژنێك لە بەنداوی دهۆک دۆزرایەوە
خوێندکارانی پۆلی 12 خۆپیشاندانیان کرد
دواتر خوێندکارانی پۆلی 12 خۆپیشاندانیان کرد
ەیوەندیدار