خوێندکارانی پۆلی 12 خۆپیشاندانیان کرد



خوێندکارانی پۆلی 12 لە قەڵادزێ خۆپیشاندانیان کرد و داواکارییەکانیان گەیاندە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پشدەر.

ئەمڕۆ دووشەممە، خوێندکارانی پۆلی 12 لە شارۆچکەی قەڵادزێ خۆپیشاندانێکیان بۆ بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پشدەر ئەنجام دا.

خوێندکاران داوای کەمکردنەوەی پرۆگرام و درێژکردنەوەی ماوەی خوێندن دەکەن بۆ ئەوەی بۆ تاقیکردنەوەی وزاری ئامادە بن.

بە هۆی دواکەوتنی مووچە، ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە و دانەمەزراندنی وانەبێژانەوە، مامۆستایانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین لە دەستپێکی ساڵی خوێندنی 2023-2024ەوە بایکۆتیان ڕاگەیاندووە، ئەوەش وایکرد کە خوێندن لە سنووری ئەو شار و شارۆچکانەی بە ناوچەی بایکۆت ناودەبرێن، دوابکەوێت.

نرخی گۆشتی سوور گران بوو
پێشت نرخی گۆشتی سوور گران بوو
کۆبوونەوەیەک بە مەبەستی بە گەڕخستنی توانای زانکۆکان لە وەبەرهێناندا ئەنجامدرا
دواتر کۆبوونەوەیەک بە مەبەستی بە گەڕخستنی توانای زانکۆکان لە وەبەرهێناندا ئەنجامدرا
ەیوەندیدار