کەشناسی دەڵێت لەم ناوچانە بەفر دەبارێت



کەشناسی پێشبینی دەکات بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان ببارێت و نمەبارانیش زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمە بارانی کەم کەم لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و پارێزگای دهۆک و سلێمانی هەیە و کەمێک بەفریش لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبارێت.

سەبارەت بە سبەینی سێشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە دوای نیوەڕۆ پێشبینی نمە باران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبارێت و لە کاتەکانی شەودا کاریگەی دابارین نامێنێت و کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 15

سلێمانی : 14

دهۆک : 17

کەرکوک : 17

هەڵەبجە : 15

زاخۆ : 16

سۆران : 12

حاجی ئۆمەران : 2

گەرمیان : 17

کۆبوونەوەیەک بە مەبەستی بە گەڕخستنی توانای زانکۆکان لە وەبەرهێناندا ئەنجامدرا
پێت کۆبوونەوەیەک بە مەبەستی بە گەڕخستنی توانای زانکۆکان لە وەبەرهێناندا ئەنجامدرا
کشانەوەی ئەمریکا گورزی بەهێز لە ئابووری عێراق دەدات
دوات کشانەوەی ئەمریکا گورزی بەهێز لە ئابووری عێراق دەدات
پەیوەندیدار