شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت



بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو دابەشبکرێت.

عەلی رەئووف مستەفا نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ ڕایگەیانت ، بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی ٢ی ٢٠٢٤ شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ١١ی ساڵی ٢٠٢٣ دابەشبکرێت لە پەروەردەکانی هەولێر ، سلێمانی و دهۆک دەستپێدەکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەپێی ڕێنوێنیی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن،لەنێوان 250-350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 250-400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.

ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان ٣٧ هەزار مامۆستای وانەبێژە ، کرێی مانگانەیان نزیکەی ١٥ ملیار دینارە.

ئەمە لە کاتێکدایە، مووچەی سێ مانگی ساڵی 2023 ی مووچە خۆرانی هەرێم نەدراوە، و چارەنووسی ئەو مووچانەش بە نادیاری ماوەتەوە، حکومەتی هەرێمیش لە سەرەتای مانگی ٢ دا دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١ی ساڵی 2024 کرد.

سەدان کۆتر لەناوچوون و بریندار بوون
پێشت سەدان کۆتر لەناوچوون و بریندار بوون
بانکی ناوەندی چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد
دواتر بانکی ناوەندی چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد
ەیوەندیدار