هەرێمێکی دیکە لە عێراق دروست دەکرێت؟



سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، تەنها هەرێم لە عێراقدا بوونی هەبێت هەرێمی کوردستانە و بیرۆکەی دروستکردنی هەرێمێکی دیکە لەناو خاکی عێراقدا ڕەتدەکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری باڵا لەگەڵ محەمەد نوری کەربولی پارێزگاری ئەنبار و عومەر میشعان دەبوس سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار کۆبوویەوە و گفتوگۆیان لەبارەی هەماهەنگییەکانی داهاتوو و کارگێری پارێزگاکان کرد.

سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری باڵای عێراق بە پارێزگاری ئەنباری ڕاگەیاند، لۆژیکی هەرێمی کوردستان و نەتەوەکەی لە پێش نووسینەوەی دەستووری عێراق لە ساڵی ٢٠٠٥ بوونی هەبووە و هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی جیاوازدایە، بەڵام دامەزراندنی هەرێمی دیکە هەڕەشە لەسەر ئاسایش و یەکپارچەیی عێراق دروست دەکات و بە تەواوەتی ئەو بیرۆکەیە ڕەتدەکەینەوە.

پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار ئامادەیی خۆیان دەربری بۆ هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەری لە زۆربەی بوارەکان، دڵنیاییان دا لە پاراستنی یەکێتی عێراق و ڕەتکردنەوەی ئەو بیرۆکانەی دەست بۆ یەکپارچەیی عێراق دەبات.

لە بەرامبەردا فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری باڵای عێراق رایگەیاند، لۆژیکی جوگرافی و نەتەوەیی هەرێمی کوردستان پێش نووسینەوەی دەستووری عێراق لە ساڵی ٢٠٠٥ بوونی هەبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێمی کوردستان دۆخێکی تایبەتی هەیە و لەلایەن هەموو خەڵکی عێرقەوە دانی پێدانراوە، دەستووری عێراقی بڕگەی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی هەرێمەکانی تێدایە، بەڵام بارودۆخی سەردەمی نووسینەوەی ئەو بڕگانە گۆڕاوە و زۆرینەش ئێستا داوای گۆڕینی دەکەن.

فایەق زێدان باسی لەوەشکرد، بیرۆکەی دامەزراندنی هەرێمێکی دیکە لە عێراق ڕەتکراوەیە، چونکە هەڕەشە لە یەکپارچەیی عێراق و ئاسایشەکەی دروست دەکات، پشتیوانی لە کارگێری ئەو پارێزگایە دەکەن کە دژی ئەو بیرۆکانە دەوەستێتەوە کە هەڕەشە لە یەکپارچەیی و سەلامەتی و ئاسایشی عێراق دەکەن.

پڕ فرۆشترین ئۆتۆمبیلەکانی جیهان کامانەن؟
پێت پڕ فرۆشترین ئۆتۆمبیلەکانی جیهان کامانەن؟
پێنج کەس بەهۆی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی هاووڵاتییان دەستگیر کران
دوات پێنج کەس بەهۆی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی هاووڵاتییان دەستگیر کران
پەیوەندیدار