پڕ فرۆشترین ئۆتۆمبیلەکانی جیهان کامانەن؟



کۆمپانیاکانی تۆیۆتا و ڤۆڵکس واگن لە پێشەنگی پڕ فرۆشترینی ئۆتۆمبیلەکاندان، هیۆندا لە پلەی سێیەمدایە.

تۆیۆتای ژاپۆنی بۆ چوارەم ساڵ لەسەر یەک و  لە ساڵی 2023دا لە پێشەنگی پڕ فرۆشترین ئۆتۆمبیلی جیهاندا بوو، لە دوای ئەویش ڤۆڵکس واگن دێت، لە بەرامبەردا هیۆندا بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە.

بەپێی داتاکانی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبیل کە بڵاویان کردووەتەوە، کۆمپانیای هیۆندا و کیا لە ساڵی ڕابردوودا بە گشتی حەوت ملیۆن و ٣٠٤ هەزار ئۆتۆمبیل، ڤۆڵکس واگن نۆ ملیۆن و ٢٤٠ هەزار و تۆیۆتا ١١ ملیۆن و ٢٣٣ هەزار ئۆتۆمبیلیان لە جیهاندا فرۆشتووە.

هاوپەیمانی ڕێنۆ، نیسان و میتسوبیشی، لەگەڵ گروپی جەنەراڵ مۆتۆرزی ئەمریکی پلەی چوارەم و پێنجەمیان بەدەستهێنا، جیاوازی فرۆشیان لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٦٨٨ هەزار ئۆتۆمبیل و ساڵی ڕابردوودا  ٩٠٥ هەزار ئۆتۆمبیل بووە.

هیۆندا مۆتۆڕ لە ساڵی ٢٠٠٠ پلەی دەیەمی بەدەستهێنا، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٠دا هاتە ناو لیستی پێنج گروپە سەرەکییەکە و پێشی کۆمپانیای فۆردی ئەمریکی کەوت، بەڵام لە دوای ئەو کاتەوە گروپەکە لە پلەی پێنجەمدا ماوەتەوە بەهۆی کێبڕکێی توندی نێوان کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل.

لە ساڵی ٢٠٢٠دا بۆ یەکەمجار لە ڕیزبەندییەکەدا گەیشتە پلەی چوارەم، بەڵام ساڵی دواتر جارێکی دیکە دابەزی بۆ پلەی پێنجەم، دواتر لە ساڵی ٢٠٢٢دا هاتە پلەی سێیەم.

کۆمپانیای تۆیۆتا و ڤۆڵکس واگن لە ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی ٪٧.٢ و 11.8٪١١.٨ گەشەی فرۆشتنیان بەدەستهێناوە و لە گروپی هیۆندا باشتر بوون کە ٪٦.٧ی تۆمارکردووە.

دادگای فیدڕاڵی كاتی بڕیاردانی لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دیاریكرد
پێشت دادگای فیدڕاڵی كاتی بڕیاردانی لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دیاریكرد
هەرێمێکی دیکە لە عێراق دروست دەکرێت؟
دواتر هەرێمێکی دیکە لە عێراق دروست دەکرێت؟
ەیوەندیدار