ئایا شیر و چا بۆ بەشەخۆراک زیاد دەکرێت؟



لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆ لەسەر زیادکردنی چەند ماددەیەک بۆ بەشە خۆراکی هاووڵاتیان کراوە، بەڵام تا ئێستا وردەکاری ڕوون نییە، ئەندامێکی پەرلەمانیش دەڵێت دەبێت لە پەرلەمان دەنگی لەسەربدرێت، ئینجا جێبەجێدەکرێت.

ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکیدا بڕیاریدا لە پێناو پاڵپشتی بۆ کەمدەرامەتا، (شیر، چا و ئاردی سفر) بۆ بەشەخۆرکی هاووڵاتیان زیادبکرێت، هەروەها بڕی زەیت و شەکر بکرێتە دووهێندە.

د.موسەنا ئەمین، ئەندام پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە لێدوانێکدا بۆ (خەڵك) ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە، دەبێت لە بودجەی ساڵی نوێدا بچەسپێنرێت و بڕی بودجەی بۆ دیاریبکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە لە یاسای ئاسایشی خۆراکدا پەراوێزێک بۆ چاککردن ئەو خۆراکەی دابەشدەکرێت دیاریکراوە.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەدەخاتەڕوو، سەرەتا گرنگتر لە زیادکردنی ماددە خۆراکییەکان دەبێت جۆرەکەی باش بکرێت، هەروەها لە کڕین، خەزنکردن و دابەشکردنی بەشە خۆراکەکانیشدا چاکسازی بکرێت، چونکە لە هەموو قۆناغەکاندا کێشەی گەورە هەیە، سەرەتا باشتر ئەو کێشانە چارەسەربکرێت و دواتریش ماددە خۆراکییەکان زیادبکرێن.

پێنج تیرۆریستی داواكراو لە سلێمانی دەستگیركران
پێشت پێنج تیرۆریستی داواكراو لە سلێمانی دەستگیركران
نزیكەی 500 زیندانی داعش ڕادەستی وڵاتەكانیان دەكرێنەوە
دواتر نزیكەی 500 زیندانی داعش ڕادەستی وڵاتەكانیان دەكرێنەوە
ەیوەندیدار