نزیكەی 500 زیندانی داعش ڕادەستی وڵاتەكانیان دەكرێنەوە



 

ئەمڕۆ پێنج شەممە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان ڕادەستكردنەوەی نزیكەی 500 كەسی لە كەسوكاری چەكدارانی داعش ڕادەستی 13 وڵات كردەوە.

ئەمڕۆ فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ڕۆژئاوای كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە قامیشلۆ ڕایگەیاند، نزیكەی 500 كەس لە كەسوكاری چەكدارانی داعش ڕادەستی 13 وڵات دەكرێنەوە كە لە كامپەكانی ڕۆژئاوای كوردستاندا زیندانین.

ئەو وڵاتانەی زۆرترین هاووڵاتییان بۆ دەگەڕێنرێنەوە بریتین لە تاجیكستان (146) كەس، ڕووسیا (68)، فەڕەنسا (109)، ئەڵمانیا (53)، هۆڵەندا (60)، ئەوانەی دیكەش ڕادەستی ژمارەیەك وڵاتی دیكە دەكرێنەوە.

لە هەردوو كەمپی هۆڵ و ڕۆژ لە ڕۆژئاوای كوردستان دەیان هەزار كەس لە نزیكەی 50 وڵات كە هەمویان خێزانی داعشن دەژین ، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بەردەوام داوا لە وڵاتان دەكات هاووڵاتییەكانیان بكشێنەوە.

ئایا شیر و چا بۆ بەشەخۆراک زیاد دەکرێت؟
پێشت ئایا شیر و چا بۆ بەشەخۆراک زیاد دەکرێت؟
دەستوەردانی وڵاتان مەترسی بۆ عێراق دروستکردووە
دواتر دەستوەردانی وڵاتان مەترسی بۆ عێراق دروستکردووە
پەیوەندیدار