بەهۆی لافاوەوە پردێک ڕووخا



به‌هۆی بارانبارین ‌و لافاوەوە‌ پردێك له ‌چه‌می ڕێزان ڕووخاوه‌‌ و داوا ده‌كرێت شۆفێران هاتووچۆ به‌و ڕێگه‌یه‌دا نه‌كه‌ن.

به‌كر عه‌بدولكه‌ریم سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری شارەدێی  پیره‌مه‌گرون ڕایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی بارانبارینه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌‌، به‌ هۆیه‌وه‌ لافاو دروستبووه‌، پردی زه‌رزی له‌ چه‌می ڕێزان ڕووخاوه‌.

وتیشی، به‌شێكی زۆر له‌ ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كان ئه‌و ڕێگه‌یه‌ به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام له‌ ئێستادا به‌هۆی ڕووخانی پرده‌كه‌وه‌ هاتوچۆكردن ڕاگیراوه‌‌ و داواكارین شۆفێران ئه‌و ڕێگایه‌ به‌كارنه‌هێنن.

وێنە؛ خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی دەستیپێکردەوە
پێشت وێنە؛ خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی دەستیپێکردەوە
پوتین ڤاکسینی شێرپەنجەی بۆ جیهان ڕاگەیاند
دواتر پوتین ڤاکسینی شێرپەنجەی بۆ جیهان ڕاگەیاند
ەیوەندیدار