لەدایکبوون بەبێ جووتبوون !!! چیرۆکی ماسییەک



ماسییەکی تیشکی کە لە ئەکواریۆمێکی شارۆچکەیەکی بچووکی ئەمریکادا دەژی، چاوەڕێی لەدایکبوونی بەچکەکانی دەکات، سەرەڕای نەبوونی نێرێکی لە جۆری خۆی لە ئەکواریۆمەکەدا، ئەمەش بووەتە هۆی سەرنجی ناوخۆیی و لای کۆمەڵگەی زانستی.

ئەو ماسییە ناوی “شارلۆت”ە و زیاتر لە هەشت ساڵە لە شاری هێندێرسۆن لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور بەخێو دەکرێت، لە کۆتایی مانگی نۆڤەمبەرەوە بە شێوەیەکی نائاسایی دەستی بە گەشەکردن کردووە.

بەرپرسانی ئەکواریۆم سەرەتا پێیان وابوو کە لەوانەیە وەرەمێکی هەبێت.

لای خۆیەوە پەرستار کینسلی بۆیێت بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە: “گەدەی زیاتر دەستی بە گەشەکردن کردووە، و پێمانوابوو لەوانەیە شێرپەنجە بێت.”

زانراوە کە ئەم جۆرە کیسانە لە ئەندامەکانی زاوزێی تیشکەکاندا گەشە دەکەن کە جووت نابن.

بەڵام دوای پشکنینی سۆنەر دەرکەوت کە هێلکە بوون و لەوانەیە لە هەر کاتێکدا منداڵی بێت.

“لەدایکبوون بەبێ جووتبوون” دەگمەنە، لەکاتێکدا ماوەی دووگیانی لە حاڵەتێکەوە بۆ حاڵەتێکی دیکە دەگۆڕێت، چونکە مەرج نییە لە نێوان سێ بۆ چوار مانگدا بێت، وەک ئەوەی بۆ ئەم جۆرە ناسراوە.

زاوزێی بێڕەگەزی

توانای زاوزێکردن بەبێ ڕۆڵی بۆماوەیی نێر بابەتێکی زۆر دەگمەنە، بەڵام لە ساڵانی ڕابردوودا لە ژمارەیەکی زۆر لە کڕکڕاگەکاندا تۆمارکراوە، لەوانە باڵندە و پەلەوەر و ماسی، بەڵام لە شیردەرەکاندا تۆمار نەکراوە.

بەپێی هەواڵێکی دەیلی ئێکس پرێسی ئەمریکی کە بڵاویکردۆتەوە، برایان لوگار لە سەنتەری توێژینەوەی کەنار دەریاکان لە پرۆڤینستاون لە ویلایەتی ماساشوستس لە ڕێگەی ئاژانسی فرانس پرێسەوە کە وەرگیراوە لە “پارکی جوراسیک”ەوە وتی: “ژیان هەمیشە ڕێگەیەک دەدۆزێتەوە بۆ بەردەوامبوون”.

هەروەها ڕوونی کردەوە کە ئەو ئاژەڵانەی ناتوانن جووت بن هەندێک جار ئەم پرۆسەیە ئەنجام دەدەن کە پێی دەوترێت پارتێنۆجینێسیس.

بەپێی وتەی برایان لوگار، سەختە بزانین ئەمە لە چ بارودۆخێکدا ڕوودەدات. حاڵەتێک کە پەیوەندی بە نەهەنگ یان تیشکەوە هەیە لە ناو ئەکواریۆمێکدا هەموو ساڵێک یان دوو ساڵێک بەدی دەکرێت، لەوانەیە ئەم جۆرە حاڵەتانە لە سروشتدا ڕوو بدەن، بەڵام تەنها ئەو حاڵەتانە پشتڕاست دەکرێنەوە کە پشکنینی بۆماوەیییان بۆ دەکرێت.

بەگوێرەی شارەزایان، مەترسی تووشبوون بە کێشەی تەندروستی بەراورد بە دووگیانی تەقلیدی زیاد دەکات.

لە کاتێکدا زاناکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زاوزێی سێکسی سوودی پەرەسەندنی هەیە، بەڵام پێویستی بە بوونی هاوبەش هەیە.

جگە لە دووگیانییە نائاساییەکەی، شارلۆت کە قەبارەکەی هاوشێوەی دەفرێکە و لەگەڵ پێنج نەهەنگی بچووکدا دەژی، بە کەسایەتییەکەی سەردانکەرانی سەرسام دەکات.

ئەم جۆرە ماسییە هێلکەکانی لەناو جەستەیدا هەڵدەگرێت و دەتروکێت، چاوەڕواندەکرێت سێ تا چوار بێچووی ببێت.

دابەشكردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەكەكانی سلێمانی دوادەكەوێت
پێشت دابەشكردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەكەكانی سلێمانی دوادەكەوێت
وەزارەتی پەروەردە دواین بڕیار دەربارەی مامۆستایانی وانەبێژ دەدات
دواتر وەزارەتی پەروەردە دواین بڕیار دەربارەی مامۆستایانی وانەبێژ دەدات
ەیوەندیدار