وەزارەتی پەروەردە دواین بڕیار دەربارەی مامۆستایانی وانەبێژ دەدات



وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستنان دواین دەرفەت دەداتە خوێندنگەكان بۆ پڕكردنەوەی داتای مامۆستایانی وانەبێژ لە سیستمی (ئی پەروەردە) و جەختیشدەكاتەوە، پێویستە بەشەوانە و جۆری بڕوانامە و پسپۆڕی و شایستە داراییەكانیان تۆمار بكرێت.

بەپێی گشتاندێک، کە وەزارەتی پەروەردە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبەجە، گەرمیان، زاخۆ، راپەڕین، خوێندنی کوردی لە کەرکوک) کردوە و واژۆی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی لەسەرە، لە ڕۆژی یەک شەممە تا ڕۆژی پێنج شەممە (18 تا 22ی شوبات)، سیستمی ئی پەروەردە کراوە دەبێت.

بەپێی گشتاندنەكە، “ئەمە دواین دەرفەتە، بۆ پڕکردنەوەی داتای مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو، هەرکەموکوڕییەک هەبێت لە داتاکاندا، بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی خوێندن بەرپرسیارییەتی لە ئەستۆ دەگرێت”.

جەختیشی كردۆتەوە، پێویستییە سەرکییەکانی تۆمارکردنیش ئەمانە دەگرێتەوە ( ژمارەی بەشە وانە، جۆری بڕوانامە و ناوی زانکۆ و رێکەوتی بەدەستهێنانی، پسپۆڕی، شایستەی دارایی دواین مانگ، زانیارییە کەسییەکان، خولی شیاندن).

لە هەرێمی كوردستان بەپێی ئامارە نافەرمییەكان، زیاتر لە 30 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەیە و بەشێكی زۆریان لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین بەردەوامن لە خۆپیشاندان و بایكۆت و داوای دامەزراندن بە هەمیشەیی دەكەن.

وەزارەتی پەروەردە لە دواین گشتاندندا بۆ شكاندنی بایكۆت ڕایگەیاندووە، ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران وەرگیراوە، كە دوای هەمواری بودجەی عێراق و ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم، مامۆستایانی وانەبێژ دەكرێنە گرێبەست.

لەدایکبوون بەبێ جووتبوون !!! چیرۆکی ماسییەک
پێشت لەدایکبوون بەبێ جووتبوون !!! چیرۆکی ماسییەک
ئەوقاف ڕوونکردنەوە لەسەر وتارنەدانی مەلا فاتیح دەدات
دواتر ئەوقاف ڕوونکردنەوە لەسەر وتارنەدانی مەلا فاتیح دەدات
ەیوەندیدار