ئەوقاف ڕوونکردنەوە لەسەر وتارنەدانی مەلا فاتیح دەدات



دەربارەی وازهێنانی مامۆستا مەلا فاتیح شارستێنی ئەوقافی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و هەواڵی هەندێک لە میدیاکان بە چەواشەکاری ناو دەبات.

مامۆستا مەلا فاتیح شارستێنی لە وتاردانی مزگەوتی ڕێگەی بەهەشت لە شاری هەولێر وازیهێنا و هەندێک لە میدیاکانیش وا بڵاویانکردەوە، کە مەلا فاتیح دوورخراوەتەوە،

هاوکات ئەوقافی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە،بەداخەوە، لەھەندێک شوێن بۆ نانەوەی نیفاق و چەواشەکاری دوور لە پرەنسیپەکانی کاری میدیایی و پیشەیی، کارەکانیان بەمەرام ئەنجامدەدەن، لەجێگەی بەڕێز ” مامۆستا مەلا فاتح شارستێنی” و بەڕێوەبەراتییمان لێدوان دەدەن، ئەو خۆی ئەم بڕیارەی داوە،

ئاماژە بەوەشدەکات، بەڕێزیان لە ڕۆژی ھەیینی ١٦⁄ ٢⁄ ٢٠٢٤، خۆی باسی وتاری ھەیینی لەمزگەوتی “ڕێگەی بەھەشت” دەکات و ھۆکارەکانی بەجوانی ڕووندەکاتەوە، “مامۆستا مەلا فاتیح” لای ھەموومان کەسێکی دڵسۆز بەئایین و نیشتمانە و ڕێزی تایبەتی ھەیە، خۆی لەم قۆناغەدا ئەم بڕیارەی داوە و ھەمیشە دەرگاکانمان بۆ بەڕێزیان کراوەیە.

وەزارەتی پەروەردە دواین بڕیار دەربارەی مامۆستایانی وانەبێژ دەدات
پێشت وەزارەتی پەروەردە دواین بڕیار دەربارەی مامۆستایانی وانەبێژ دەدات
نێچیرڤان بارزانی و ڕاوێژكارێكی بایدن باسی هەناردەی هەرێم دەكەن
دواتر نێچیرڤان بارزانی و ڕاوێژكارێكی بایدن باسی هەناردەی هەرێم دەكەن
ەیوەندیدار