پەبجی مۆبایل و کینتاکی هاوبەشییەک رادەگەیەنن



ئاشکرا کردنی وەشانی عەرەبی 2022ی PUBG MOBILE STAR CHALLENGE بە هاوبەشی لەگەڵ کینتاکی

پاڵەوانێتی وەشانی عەرەبی 2022یPUBG MOBILE Star Challenge ،(PMSC Arabia) بە هاوبەشی لەگەڵ کینتاکی دەستیپێکرد لە چوارەمین ساڵیادی بڵاوکردنەوەی وەشانی عەرەبی پەپجی مۆبایل کە هەندێک لە باشترین تیپەکانی وەرزشی ئەلیکترۆنی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە لەخۆ دەگرێت.

 

لەم پاڵەوانێتیەدا 16 تیپی پیشەگەری ناوچەکە لە ماوەی چوار ڕۆژدا لە پاڵەوانێتییە سەرنجڕاکێشەکەی پەپجی مۆبایل بەشداری دەکەن، کە دەبێتە ڕووداوێکی سەرنجڕاکێش و پڕ لە بەهرەمەندانی وەرزشی ئەلیکترۆنی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە. تیپە بەشداربووەکان بریتین لە:

• Team Falcons
• POWR Esports
• One Million
• Nigma Galaxy
• R8 Esports
• Geekay Esports
• Titan Gaming
• Ooredoo Thunders
• Twisted Minds Esports
• Road to glory
• Skyrocket Esports
• KS Team
• 4K Esports
• UMBRA
• VGS

پاڵەوانێتی PMSC Arabia 2022 بە هاوبەشی لەگەڵ کینتاکی، تیپەکان و یاریزانەکان کێبڕکێ دەکەن بۆ بردنەوەی خەڵاتی 50 هەزار دۆلار، خەڵاتەکان بۆ براوەی پلەی یەکەم و دووەم و سێیەم لە نێوان 15 هەزار دۆلارەوە بۆ 10 هەزار دۆلار و 5 هەزار دۆلارە، لەنێو باشترین 16 خەڵاتدا.

پاڵەوانێتی 2022 PMSC Arabia دروستکەرانی ناوەڕۆکی وەرزشی ئەلیکترۆنی و یاریزانە پیشەگەرەکانی پەپجی مۆبایل کۆدەکاتەوە لە 22ی کانوونی دووەمەوە بۆ بەشداریکردن لە زنجیرەیەک یاری ڕاستەوخۆدا کە لە کاتژمێر 10ەوە بەردەست دەبێت بۆ سەیرکردنی ئۆنلاین لە هەژمارەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی پەپجی مۆبایلPUBG MOBILE MENA لە کاتژمێر 10ی شەو تا کاتژمێر 1:25بەیانی بە کاتی بەغدا تا کۆتایی پاڵەوانێتییەکە لە 25ی کانوونی دووەم.

 

یارییەکانی پەپجی مۆبایل بەشێکە لەو چالاکییە کات بەسەربردنانەی کە پێشبڕکێکە بە هاوبەشی لەگەڵ کینتاکی ئەمریکا لەم چاپەی چوارەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی وەشانی عەرەبی پەپجی مۆبایل خستیە ڕوو، کە باشترین یاریزانانی پەخشی ڕاستەوخۆ لە ناوچەکەوە بەشداری یارییەکان دەکەن و یارییەکان لە شێوەی پاڵەوانێتی بچوکراوە پێشکەش دەکەن.

 

پاڵەوانێتییە بچووکەکان ئامادەبوونی کاریگەرە دیارەکان و سەرکردە سەرەکییەکان لە کۆمەڵگەی وەرزشی ئەلیکترۆنیدا لەخۆدەگرێت کە هەموو ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتییە سەرەکییەکە بانگهێشت دەکرێن بۆ بەشداریکردن، و تیپەکانی خۆیان لە پۆلی پیشەگەرانی وەرزشی ئەلیکترۆنی هەڵدەبژێرن بۆ ڕکابەریکردن لە پاڵەوانێتیەکە و کە دواتر لە یارییەکی ڕاستەوخۆی دەرکردندا لە پەپجی مۆبایل ڕووبەڕووی یەکتر دەبێتەوە.

 

PMSC Arabia بریتییە لە زنجیرەیەک بەرەنگاری وەرزیی بۆ باشترین دروستکەرانی ناوەڕۆکی وەرزشی ئەلیکترۆنی و تیپە پیشەگەرەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا. پێشتر بەرەنگاریەکە تەنها پاڵەوانێتییەک بوو، بەڵام لە خولی 2022دا پێشکەوتنێکی نوێ بە خۆیەوە دەبینێت، کە تەنها 11 تیپ بانگهێشت کراون و هەڵبژاردنی پێنج تیپەکەی دیکە بە شێوەیەکی کراوە بە دەنگدانی هاندەران و بینەران دەکرێت.

 

سێ براوەی سەرەکی ئەم پێشبڕکێیە لە سەرەتای ئەمساڵدا لە خولی ڕەمەزانی ڕابردووی 2022 بریتی بوون لە : Nigma Galaxy وCryptics وYalla Esports.

یاری پەپجی مۆبایل بەردەستە بۆ دابەزاندن بێبەرامبەر لە ڕێگەی App Store وGoogle Play Store.

دەستوەردانی وڵاتان مەترسی بۆ عێراق دروستکردووە
پێشت دەستوەردانی وڵاتان مەترسی بۆ عێراق دروستکردووە
ناوچەكێشەلەسەرەكان دەبنە گۆڕەپانی داعش
دواتر ناوچەكێشەلەسەرەكان دەبنە گۆڕەپانی داعش
ەیوەندیدار