دەستوەردانی وڵاتان مەترسی بۆ عێراق دروستکردووە


لە کۆنگرەی دووەمی بەغدا لە عەممان ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا هۆشداری دا لەوەی عێراق بووەتە گۆڕەپانی ململانێی هەرێمی، ئەندامەێکی پەرلەمانیش دەڵێت دەبێت عێراق ڕێوشوێن بگرێتەبەر.

لە ٢٠ی ١٢ دووهەمین کۆنگرەی بەغدا بە ناونیشانی “کۆنگرەی بەغدا بۆ هاریکاری و هاوبەشی” لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەچوو، تێیدا شاندی وڵاتانی فەڕەنسا، عێراق، تورکیا، ئێران، سعودیە، قەتەر، عومان، ئوردن، ئیمارات، بەحرەین و میسڕ بەشداربوون.

ئەمە دووهەمین کۆنگرەی بەغدایە، ساڵی ڕابردوو لە بەغدا یەکەمین کۆنگرە ئەنجامدرا، ئەمساڵ پاش دووهەم کۆنگرە لە ڕاگەیاندراوێکدا وڵاتانی بەشداری کۆنگرەکە پاڵپشتی خۆیان بۆ عێراق دەربڕی، هەروەها ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند، عێراق بووەتە شوێنی ململانێکانی ئەمریکا و ئێران.

دارا سێکانیانی، ئەندام پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتوو لەبارەی بەڵێنەکانی ئەو کۆنگرەیە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند پاش ڕووخانی ڕژێمی پێشوو، عێراق بووەتە مەیدانی یەکلایکردنەوەی شەڕ و کێشەکانی وڵاتانی دراوسێ و وڵاتە زلهێزەکان، بارودۆخی عێراق لە هەموو ڕووەکانەوە ناسەقامگیرە.

لەبارەی بەڵێنەکانی وڵاتان بۆ پاڵپشتی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەڵێنەکان باشن، بەڵام گرنگ ئەوەیە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، یەکەمین گۆڕانکاری دەبێت بەرپرسەکانی عێراق هەنگاوی بۆ بنێن، تا عێراقێکی یەکگرتوو و خاوەن پەیام هەبێت، ئەو کاتیش دەوڵەتان هاوکاری عێراق دەکەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی دەکرێت لەلایەک شوێنی دڵخۆشی بێت و کاری باشبکرێت، بەتایبەت کە عێراق لە ڕووی ئابووری و داراییەوە خاوەن یەدەگێکی بەهێزە، بەڵام بەربەستێکی گەورەشی هەیە، کە ڕەوتی سەدرە، چونکە ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێزە و هەر کات بیەوێت دەتوانێت شەقام بجوڵێنێت.

نزیكەی 500 زیندانی داعش ڕادەستی وڵاتەكانیان دەكرێنەوە
پێشت نزیكەی 500 زیندانی داعش ڕادەستی وڵاتەكانیان دەكرێنەوە
پەبجی مۆبایل و کینتاکی هاوبەشییەک رادەگەیەنن
دواتر پەبجی مۆبایل و کینتاکی هاوبەشییەک رادەگەیەنن
پەیوەندیدار