پەرلەمانتارێکی عەرەب هۆکاری ڕاگرتنی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە ئاشکرا دەکات



ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران داوای زیادکردنی ژمارەی پارێزگاکانی عێراق دەکات و دەڵێت جگە لە هەڵەبجە، پێویستە ژمارەیەک قەزای پێنج پارێزگای دیکەش بکرێنە پارێزگا.

جەواد یەساری، جێگری سەرۆکی لیژنەی هەرێم و پارێزگاکان لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح ڕایگەیاند، لیژنەکەمان گفتوگۆ لە سەر کۆمەڵێک یاسا دەکات، لە پێش هەمووشیانەوە یاسای پارێزگای هەڵەبجە کە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە، بەڵام یاساکە بە هۆی دیاریکردنی سنووری کارگێڕی لەنێوان پارێزگاکاندا ڕاگیراوە.

یەساری هیوای خواست چەند پارێزگایەکی نوێ دروست بکرێت لە پێناو کەمکردنەوەی قەرەباڵغی پارێزگا گەورەکان و ئەوەشی خستەوو کە ژمارەیەک قەزای سەڵاحەدین، نەینەوا، ئەنبار، واست و ناسڕیە لەبارن بۆ ئەوەی بکرێنە پارێزگا.

داواشی کرد ژمارەیەک ناحیە بکرێنە قەزا و هەر گوندێکیش ژمارەی دانیشتووانەکەی لە 30 هەزار کەس زیاتر بێت بکرێتە ناحیە و وتیشی: “چەندین ناحیە هەیە ژمارەی دانیشتووانەکەی گەیستووەتە 200 هەزار کەس، بەلام هێشتا هەر وەکو خۆی ماوەتەوە”.

کەشناسی کاتی لاوازبوونی شەپۆلی بارانەکەی ڕاگەیاند
پێشت کەشناسی کاتی لاوازبوونی شەپۆلی بارانەکەی ڕاگەیاند
خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندنی ڕاگەیاند
دواتر خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندنی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار