کەشناسی کاتی لاوازبوونی شەپۆلی بارانەکەی ڕاگەیاند



کەشناسی پێشبینی دەکات ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام بێت و لە شەویشەوە کاریگەری ئەو شەپۆلەی ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، کەمبێتەوە.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بارانبارین بەردەوام دەبێت و ئاستی دابارین لەسەرجەم ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری پارێزگاکان مامناوەند دەبێت.

ڕوونیشیکردەوە کە زۆرترین ڕێژەی بارانی پێشبینیکراو لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و بەشێک لە باشووری پارێزگای سلێمانی دەبێت، هەندێک کاتیش هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

کەشناسی پێشبینی ئەوەشی کرد کە شەو کاریگەری شەپۆلەکە لەسەر هەرێمی کوردستان لاواز بێت.

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ڕایگەیاند، ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لە دوای نێوەڕۆوە بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکان بە شێوەی نمە باران و مامناوەند دەبێت، بەتایبەتی لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 16

سلێمانی : 16

دهۆک : 16

کەرکوک : 19

هەڵەبجە : 16

زاخۆ : 15

سۆران : 10

حاجی ئۆمەران : 6

گەرمیان : 20

شۆفێران لە کڕینی چەند جۆرێکی ئۆتۆمبێل ئاگاداردەکرێنەوە
پێشت شۆفێران لە کڕینی چەند جۆرێکی ئۆتۆمبێل ئاگاداردەکرێنەوە
پەرلەمانتارێکی عەرەب هۆکاری ڕاگرتنی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە ئاشکرا دەکات
دواتر پەرلەمانتارێکی عەرەب هۆکاری ڕاگرتنی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە ئاشکرا دەکات
ەیوەندیدار