هەورەبروسکە لە سێ پێشمەرگەی دا



شەپۆلێکی چڕی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، هاوکات لە سنووری شێروان مەزن هەورەبروسکە لە ڕەبایەکی پێشمەرگەیداوه‌، به‌هۆیه‌وه‌ سێ پێشمەرگە تەندروستییان تێکچووه‌.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە شەپۆلێکی چڕی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، هەورەبروسکە لە ڕەبایەکی پێشمەرگەیداوە لە سنووری شێروان مەزن لە هەولێر، بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە کە لە ئەرکدابوون، تەندروستییان تێکچووە و دووچاەی هێڵنجهاتن ‌و ڕشانەوە بوون‌، به‌په‌له‌ گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بەپێی زانیارییەکان، ئێستا دۆخی تەندروستیی پێشمەرگەکان باشە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەکاریگەریی هەورەبروسکەکە توشی ڕشانەوە بوون، گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.

ئەمەش لە کاتێکدایە شەوی ڕابردوو فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم هۆشداریدا بە هاووڵاتییان و چەند ڕێنماییەکی خۆپارێزی بڵاوکردەوە، هاوکات لە سنووری ئیدارەی گەرمیانیش پشوو ڕاگەیەنرا.

بارزانی هەڵوێستی هەرێمی دەربارەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان ڕاگەیاند
پێشت بارزانی هەڵوێستی هەرێمی دەربارەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان ڕاگەیاند
ئیدارەی گەرمیان سبەینێی کردە پشوو
دواتر ئیدارەی گەرمیان سبەینێی کردە پشوو
ەیوەندیدار