پەنابەرێكی عێراقی لە ئەمریكا “هەوڵی كوشتنی” جۆرج دەبلیو بوش دەدات



دادگای ئەمریکی سزای زیاتر لە ١٤ ساڵ زیندانیکردنی بۆ پەنابەرێکی عێراقی دەركرد بەتۆمەتی هەوڵی هێنانی گرووپێكی تیرۆرکردنی سەر بە داعش بۆ کوشتنی جۆرج دەبلیو بوش-ی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا.

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی (واشنتۆن تایمز) شیهاب ئەحمەد شیهاب، جۆرج دەبلیو بوش-ی بە هۆکاری ئەو ئاژاوەگێڕییە داناوە، کە لە دوای شەڕی ئەمریکا لە عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ و ڕووخانی سەدام حسێن لە عێراقدا بڵاوبۆتەوە.

ڕۆژی دوو شەممە، دادوەر مایکل واتسۆن سزای ١٧٨ مانگ زیندانی بەسەر شیهاب-دا سەپاند، دوای ئەوەی دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، کە هەوڵیداوە پشتیوانی ماددی بۆ تیرۆریستان دابین بكات

هەروەها دادوەر بڕیاریدا، کە شیهاب ڕووبەڕووی ١٥ ساڵ ئازادکردنی بەمەرج و لەژێر چاودێری بکرێتەوە، هەرچەندە پێدەچێت لە کۆتایی سزاکەیدا دیپۆرت بکرێتەوە.

بەپێی ڕۆژنامەکە، “کەیسی شیهاب ڕۆشنایی دەخاتە سەر سیستەمی کۆچبەری ئەمریکا، کە ئاسانە بۆ چوونە ناو ئەو وڵاتەوە”.

بەپێی هەواڵێكی (سی ئێن ئێن)، بەڵگەنامە دادوەرییەکان ئاشکرایان کردووە، کە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی بەدواداچوون بۆ پیلانێکی “تیرۆر”کردنی جۆرج دەبلیو بوش، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەکات، کە پەیوەندی بە هاوڵاتییەکی عێراقییەوە هەیە، کە لە ئەمریکا نیشتەجێیە.

داواکارانی گشتی ڕایانگەیاندووە، شیهاب بە ڤیزەیەک، کە لە بەرپرسێکی گەندەڵ لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق وەریگرتووە، چووەتە ئەمریکاوە و کاتێک لەوێ بوو، بە نائومێدیەوە هەوڵی مانەوە دەدات، داوای مافی پەنابەری دەکات و هەروەها هەوڵی ڕێکخستنی هاوسەرگیری ساختەی داوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “شیهاب کاغەزی تەڵاقی ساختەی لە هاوسەرەکەی لە عێراق دەستکەوتووە بۆ ئەوەی هەوڵی هاوسەرگیریی ساختە بدات”.

ئەم مانگەش ئەگەری دواكەوتنی مووچە هەیە
پێشت ئەم مانگەش ئەگەری دواكەوتنی مووچە هەیە
(یاری تۆپی پێ) ئەفیونی گەلان و هێزی نەرمی وڵاتان
دواتر (یاری تۆپی پێ) ئەفیونی گەلان و هێزی نەرمی وڵاتان
ەیوەندیدار