پۆلیس دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزیکردن ڕاگەیاند



پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، پۆلیسی دەربەندیخان کەسێکیان بە تۆمەتی دزینی سێ هەزار و 900 دۆلار دەستگیر کرا.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك، تۆمەتبارێك لەلایەن مەفرەزەكانی هەوارە بەرزەی سەربەبەشی پۆلیسی دەربەندیخانەوە دەستگیركرا .

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە ماڵەكەی بڕی سێ‌ هەزار و 900 دۆلاری لێدزراوە، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دەربەندیخان لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای لێكۆڵینەوەكان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی هەوارە بەرزەی سەربەبەشی پۆلیسی دەربەندیخانەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت”.

ڕوونیشیکردەوە، ئێستادا تۆمەتبار (ب، هـ، أ ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك لەپارە دزراوەكەدا.

بە پێی ئەو وێنانەی کە پۆلیس بڵاویکردووەتەوە، تۆمەتبارەکە 200 دۆلار و 10 هەزار دیناری پێگیراوە.

مەسرور بارزانی و ئەردۆغان كۆبوونەوە
پێشت مەسرور بارزانی و ئەردۆغان كۆبوونەوە
یەکگرتوو پۆستی بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی ڕادەست کردەوە
دواتر یەکگرتوو پۆستی بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی ڕادەست کردەوە
ەیوەندیدار