باران بارین دەستپێدەكاتەوە



بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ لە ئیدارەی گەرمیان و بەشێك لە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و كەركوك باران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە 22- 12- 2022ئاسمان هەوری تەواو دەبێت , باران بارین لەسەر بەشێك لە ئیدارەی گەرمیان و بەشێك لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و كەركوك دەبێت . لە ئێوارەدا كاریگەری باران لەسەر ئەم ناوچانە كۆتایی دێت .

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، خێرابی با لەسەرخۆ ومامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) كم/ك ، ئاراستەی با / باكووری خۆرهەڵات دەبێت .پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبنەوە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ . مەودای بینین / لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .

لەبارەی پێشبینییەكانی سبەینێ‌ هەینییەوە، باس لە ئەوە كراوە، هەینی 23- 12- 2022 كەش/ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت .پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە بە نزیكەی ( 1 تــا 3 ) پلە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو . خێرایی با / لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) كم/ك . ئاڕاستەی با / باكووری خۆرهەڵات دەبێت . مەودای بینین لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی
دهۆك : 17 پلەی سیلیزی
كەركوك : 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 18 پلەی سیلیزی
سۆران : 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی

قاسملوو بەخشینی گیان لە پێناو ئاشتیدا
پێشت قاسملوو بەخشینی گیان لە پێناو ئاشتیدا
ڕووسیا ژنەزیندانیكراوەكان ڕەوانەی جەنگ دەكات
دواتر ڕووسیا ژنەزیندانیكراوەكان ڕەوانەی جەنگ دەكات
ەیوەندیدار