ڕووسیا ژنەزیندانیكراوەكان ڕەوانەی جەنگ دەكات



 

گرووپی ڤاگنەر كە گرووپێكی جەنگی شەڕكەری ڕووسین تاووتوێی بیرۆكەیەك دەكەن بۆ گواستنەوەی ژنانی نێو زیندانەكانی ڕووسیا بۆ بەرەكانی جەنگی ئۆكراین.

یەڤگینی بریگۆجین فەرماندەی گرووپی شەڕكەری ڤاگنەر ڕایگەیاند “ئێستا تاووتوێی ڕەوانەكردنی ژنانی سزادراو لەنێو گرتووخانەكاندا دەكەین، ئەمانە نەك تەنیا بۆ كاری پزیشكی و هاوكاری، بەڵكو وەك هێزی شەڕكەر و نیشانەشكێنیش بەكاردەهێندرێن”.

بەپێی سەرچاوەكانی كاربەدەستێكی ڕووسی، لە شاری نیجنی تاگیل ژنە زیندانیكراوەكان داوایان كردووە بۆ بەرەكانی شەڕی ئۆكراین بیاننێرن بۆ هاوكاری سووپای ڕووسیا.

گرووپەكە، لە چەند مانگی ڕابردوو كۆمەڵێكی زۆری لە زیندانییەكانی ڕووسیای بۆ بەرەكانی جەنگی ئۆكراین بەتایبەت بۆ هێڵی پێشەوە ناردبوو، لەبەرامبەر بەڵێنی ئەوەی سزاكانیان كەمبكرێتەوە و بڕێك پارەشیان پێ بدرێـت.

ئەو گرووپە لە 2014ەوە لە بەرژەوەندییەكانی ڤلادیمێر پووتین سەرۆكی ڕووسیا كاردەكەن، بۆ دەرەوەی وڵاتیش نێردراون لەوانە سووریا و وڵاتانی ئەفریقا.

باران بارین دەستپێدەكاتەوە
پێشت باران بارین دەستپێدەكاتەوە
ناتانیاهو پێكهێنانی كابینەی نوێی راگەیاند
دواتر ناتانیاهو پێكهێنانی كابینەی نوێی راگەیاند
ەیوەندیدار