یەکگرتوو پۆستی بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی ڕادەست کردەوە



دوای وازهێنانی کادیرەکەی یەکگرتوو، ئەمڕۆ بەڕێوەبەری نوێی گشتی کارەبای سلێمانی دەستبەکار بوو.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنوەر حەمە سەعید بەڕێوەبەری گشتی نوێی کارەبای سلێمانی دەستبەکاربوو، ئەویش دوای ئەوەی سالار حیسامەدین لە پشکی یەکگرتووی ئیسلامی، دەستی لەکارکێشایەوە.

لەو ڕێوڕەسمەدا، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی سوپاسی سالار حیسامەدینی کرد و ڕایگەیاند، لەو ماوەیەی کە کارمان لەگەڵ کردووە هەستمان نەکردووە کە تێڕوانینی سیاسی و بەرنامەی سیاسی خۆی تێکەڵ بەکارەکەی کردبێت و هەمیشە وەک یەک تیم کارمان کردووە و لەگەڵ ئەوەی کە بارودۆخەکە نالەبار بووە، بەڵام زۆر شایستانە ئیدارەی داوە.

پارێزگاری سلێمانی، پیرۆزبایی لە ئەنوەر حەمە سەعید، بەڕێوەبەری نوێش کرد و ڕایگه‌یاند پێشتر له‌ به‌ڕێوه‌بردنی سیستمی كاره‌بادا به‌ شێوه‌یه‌كی مەیدانی لەگەڵ سەرجەم کارمەندەکانی تردا کاری کردووە و ئەزموونێکی زۆری هەیە و ئێمه‌ش هەمیشە پشتیوان و هاوکاری دەبین و وەک یەک تیم خزمەتی شارەکەمان دەکەین.

ئەم گۆڕانکارییەش دوای ئەوە هات کە دوێنێ یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند، دەستبەرداری پۆستی بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی دەبێت و ڕادەستی حکومەتی دەکاتەوە.

پۆلیس دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزیکردن ڕاگەیاند
پێشت پۆلیس دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزیکردن ڕاگەیاند
نەرمین مەعروف کاتی ناردنی 618 ملیاری دیکە بۆ هەرێم ئاشکرا دەکات
دواتر نەرمین مەعروف کاتی ناردنی 618 ملیاری دیکە بۆ هەرێم ئاشکرا دەکات
ەیوەندیدار