ئەمریکا هەلی خوێندنی پاڵپشتیکراوی بۆ خوێندکارانی هەرێم ڕاگەیاند



کونسوڵخانەی ئەمریکا هەلی خوێندنی پاڵپشتیکراوی بۆ ئەو خوێندکارانەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند کە خوازیارن بڕوانامەی ماستەر بەدەستبهێنن.

ئەمڕۆ سێشەممە، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئاگادارییەکی تایبەت بە سکۆڵەرشیپی خوێندن بڵاوکردەوە بۆ ئەو خوێندکارانەی دەیانەوێت بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە یەکێک لە بوارەکانی زانست، تەکنەلۆجیا، ئەندازیاری یاخود بیرکاری کە بە ستێم (STEM) ناسراون بەدەستبهێنن.

ڕوونیشیکردەوە، خوێندنەکە لە پەیمانگای پۆلیتەکنیکیی ڕێنسلەرە و لەسەر بنەمای شایستەیی و لێهاتووی دەبەخشرێت و لە ڕێیەوە خوێندکارانی وەرگری هەلەکە تا بڕی40٪ی پارەی خوێندنەکەیان بۆ دەدرێت.

لە ئاگادارییەکی کونسوڵخانەی ئەمریکادا هاتووە، ئەو کەسانەی داواکاری بۆ خوێندنی ماستەر لەو پەیمانگایە پێشکەش دەکەن، ناوەکانیان دەکرێنە لیستی ئەو کەسانەی ڕەچاودەکرێن بۆ وەرگرتنی هەلی خوێندنی پاڵپشتیکراو و خوێندنەکەش لە ناو پۆل و فول تایم دەبێت.

دەتوانیت لەم لینکەوە زانیاریی زیاتر وەربگریت:

http://tinyurl.com/34cvktrn

دارا سێکانیانی: پێویستمان بە شیعەکان دەبێت، چونکە هیچ یاسایەک تەنها بە دەنگی کورد تێناپەڕێت
پێشت دارا سێکانیانی: پێویستمان بە شیعەکان دەبێت، چونکە هیچ یاسایەک تەنها بە دەنگی کورد تێناپەڕێت
کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامێکی دیکەش کەوتە کار
دواتر کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامێکی دیکەش کەوتە کار
ەیوەندیدار