کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامێکی دیکەش کەوتە کار



لەمڕۆوە ئەو کامێرانەی لە ڕێگەی هەولێر و خەبات دانراون، سزای سەرپێچی شۆفێران تۆمار دەکەن.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگای هەولێر-قەزای خەبات کەوتوونەتە کار و سەرپێچی شۆفێران تۆمار دەکەن.

کامێراکان لە بەرامبەر شاری سیپا ستی تاوەکو مەفرەقی کەورگۆسک دانراون.

پێشتر بۆ ماوەی هەفتەیەک کامێراکان بۆ تاقیکردنەوە کاریان دەکرد، بەڵام لەمڕۆوە سەرپێچییەکانیش تۆمار دەکەن.

هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، بەرزترین خێرایی ڕێگا پێدراو بۆ ئۆتۆمبێلە بچووکەکان ۱٠٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورەش ٨۰ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.

ئەمریکا هەلی خوێندنی پاڵپشتیکراوی بۆ خوێندکارانی هەرێم ڕاگەیاند
پێشت ئەمریکا هەلی خوێندنی پاڵپشتیکراوی بۆ خوێندکارانی هەرێم ڕاگەیاند
بایدن هەڕەشەی نوێ لە ملیشیاکانی عێراق و سووریا دەکات
دواتر بایدن هەڕەشەی نوێ لە ملیشیاکانی عێراق و سووریا دەکات
ەیوەندیدار