بایدن هەڕەشەی نوێ لە ملیشیاکانی عێراق و سووریا دەکات



سەرۆکی ئەمریکا جەختی لە بەردەوامبوونی ئەو هێرشانە کردەوە کە لە تۆڵەی کوژرانی سێ سەربازی هێزەکانیان دەیکەنە سەر میلیشیاکانی سەر بە ئێران.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا دەربارەی هێرشەکانیان بۆ سەر میلیشیاکانی سەر بە ئێران ڕایگەیاند، هێشتا وەڵامدانەوەمان بۆ کوژرانی سێ سەربازمان لە ئوردن بەردەوامە و هێرشەکان لە عێراق و سووریا بەردەوام دەبن.

ئەم لێدوانە دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێك دێت بەسەر بۆردومانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا کە سەرکردەیەکی باڵای حزبوڵای عێراقی لە بەغدا کردە ئامانج.

پێش ئەوەش ئەمریکا چەند پێگەیەکی میلیشیاکانی لە عێراق و سووریا بۆردومان کرد و جەختیشی کردەوە لە بە ئامانجگرتنی ئەو گروپانەی هێرش دەکەنە سەر بەرژەوەندییەکانیان.

کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامێکی دیکەش کەوتە کار
پێشت کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامێکی دیکەش کەوتە کار
مامۆستایانی هەڵەبجە و شارەزوور، سەیدسادق، پێنجوێن: رۆژی چوارشەممە خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجام دەدەین
دواتر مامۆستایانی هەڵەبجە و شارەزوور، سەیدسادق، پێنجوێن: رۆژی چوارشەممە خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجام دەدەین
ەیوەندیدار