مامۆستایانی هەڵەبجە و شارەزوور، سەیدسادق، پێنجوێن: رۆژی چوارشەممە خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجام دەدەین

  • 469 بینین

مامۆستایانی نارازی پارێزگای هەڵەبجە و هەرسێ قەزای شارەزوور، سەیدسادق، پێنجوێن رەتیدەکەنەوە بایکۆت بشکێنن و دەڵێن: بەردەوام دەبین لە بایکۆت و سزاکان تەنها بۆ فشارە و لە سەرچاوەی باڵای دەسەڵاتەوە، زانیاری وردمان پێگەشتووە کە تەواوی سزاکان هەڵدەوەشێنرێنەوە

لە بەیاننامەیەکدا مامۆستایانی ناڕازی ئاماژەیان بەوەشکردووە کە وەک نوێنەری سەرپەرشتیارانی ناڕەزایەتییەکان، بەوپێیەی لە یەک سنووری جوگرافیداین و لەیەک ئاڕاستەی دیاریکراوی حکومیی و حیزبییەوە، فشارەکان شۆڕدەبنەوە بۆ خوار، ئەمشەو کۆبوونەوەیەکی گرنگ و تایبەتمان ئەنجامدا؛ تیایدا بڕیارماندا:

1ـ هەماهەنگی لەنێوانماندا زیاتر بکەین و تا کۆتایی پشتی یەک بەرنادەین. #پێکەوە_بەرەنگاری هەر بەربەستێک دەبینەوە؛ هاوکات ئەم هەماهەنگییە لەنێوان شارەکانی دیکەش، زیاتر و پتەوتر ئەکەین.

2ـ پێکەوە ڕۆژی چوارشەممە 14/ 2/ 2024 بەرفراوانترین خۆپیشاندان وەک شارەکانی تر، ئەنجامدەدەین.

3ـ لە ئەگەری بەدەمەوەنەهاتنی دەسەڵات بەزوویی ڕێکاری تووند و کاریگەر دەگرینەبەر؛ بۆ ئەم مەبەستەش کەسی یەکەمی حکومیی ئەم زۆنە دەخەینە بەردەم بەرپرسیارێتی هەر ئەگەرێک کە لە پێشمانە.

4ـ درێژە بە بایکۆت ئەدەین و میکانیزمی نوێ جێبەجێ دەکەین، بۆ ئەوانەشی گەڕاونەتەوە بۆ دەوام لە شار و شارۆچکەکانی تر.

لەکۆتایی بەیاننامەکەدا مامۆستایانی ناڕازی دڵنیایی دەدەن  بە  ماماۆستایان و دەڵێن:”هەموولایەک ئەدەین بابەتی سزاکان تەنها بۆ فشارە و لە سەرچاوەی باڵای دەسەڵاتەوە، زانیاری وردمان پێگەشتووە، کە تەواوی سزاکان هەڵدەوەشێنرێنەوە”.

بایدن هەڕەشەی نوێ لە ملیشیاکانی عێراق و سووریا دەکات
پێشت بایدن هەڕەشەی نوێ لە ملیشیاکانی عێراق و سووریا دەکات
یاسین مەحمود: پێویستە سەرۆکی یەکێتی بڕیار بدات ژووری پارێزگاریکردن لە وەبەرهێنەران دروست بکرێت
دواتر یاسین مەحمود: پێویستە سەرۆکی یەکێتی بڕیار بدات ژووری پارێزگاریکردن لە وەبەرهێنەران دروست بکرێت
پەیوەندیدار