یاسین مەحمود: پێویستە سەرۆکی یەکێتی بڕیار بدات ژووری پارێزگاریکردن لە وەبەرهێنەران دروست بکرێت



سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان -سلێمانی داوا لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات بە زووترین کات کۆبوونەوە لەگەڵ وەبەرهێنەران بکات و دڵنیایی زیاتریان بداتێ لە بارەی ئارامی شارەکەوە کاریگەری لەسەر پرۆژەکانیان، دەشڵێت:”پێویستە لە سبینێوە بڕیار بدات کە ژووری پارێزگاریکردن لە وەبەرهێنەران دروست بکرێت و بۆئەوەی وەبەرهێنەران سکاڵاکانی خۆیانی لێ تۆماربکەن”.

یاسین مەحمود ڕەشید، سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان -سلێمانی بە کەناڵ (٨)ی راگەیاند، ئارامی و مەرجەعیەت کاریگەری زۆریان هەیە لەسەر پرۆژەکانی وەبەرهێنەران، لە هەرشوێنێکدا یەک مەرجەع هەبێت ژیانی خەڵک خۆش دەبێت و کاری وەبەرهێنەرانیش باش دەبێت، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەگەر ئارامی نەبێت وەبەرهێنەران دەچنە شارەکانی دیکە.

سەبارەی بە پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، سلێمانی لە پێشەنگی پارێزگاکانی عێراقدایە لە رووی وەبەرهێنانەوە بۆ نموونە گەورەترین کارخانەی چیمەنتۆ لە ریزی ١٠ کارگەی جیهان لە سلێمانییە کە رۆژانە ١٨ هەزار تۆن چیمەنتۆ بەرهەم دەهێنێت، هەروەها باشترین ئۆتێل و خەستەخانە و پرۆژەکان لە سلێمانین.

ئاماژەی بەوەشکرد کە ئێستا قەبارەی وەبەرهێنان لە سلێمانی ٢٦ بۆ ٢٧ ملیار دینارە و لە دووساڵی رابردووشدا وەبەرهێنەران لە سلێمانی نزیکەی دوو ملیۆن مەتر شەقامیان قیرتاوکردووە

سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان -سلێمانی داواشی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد کە بە زووترین کات کۆبوونەوە لەگەڵ وەبەرهێنەران بکات و دڵنیایی زیاتریان بداتێ لە بارەی ئارامی شارەکەوە کاریگەری لەسەر پرۆژەکانیان، دەشڵێت:”پێویستە لە سبینێوە بڕیار بدات کە ژووری پارێزگاریکردن لە وەبەرهێنەران دروست بکرێت و بۆئەوەی وەبەرهێنەران سکاڵاکانی خۆیانی لێ تۆماربکەن”.

راشیگەیاند، لە بەیانییەوە بازاڕی وەبەرهێنان لە سلێمانی خۆشتر دەبێت و ئێستاش شاری سلێمانی لە پێشەنگی هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدایە لە وەبەرهێناندا و هەرزانترین پرۆژەی نیشتەجێبوونیش لە سلێمانییە.

مامۆستایانی هەڵەبجە و شارەزوور، سەیدسادق، پێنجوێن: رۆژی چوارشەممە خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجام دەدەین
پێشت مامۆستایانی هەڵەبجە و شارەزوور، سەیدسادق، پێنجوێن: رۆژی چوارشەممە خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجام دەدەین
پەروەردەی پشدەر داوا لە مامۆستایان و خوێندکاران دەکات دەست بە دەوام بکەنەوە
دواتر پەروەردەی پشدەر داوا لە مامۆستایان و خوێندکاران دەکات دەست بە دەوام بکەنەوە
ەیوەندیدار