پەروەردەی پشدەر داوا لە مامۆستایان و خوێندکاران دەکات دەست بە دەوام بکەنەوە



پەروەردەی پشدەر داوا لە مامۆستایان و خوێندکاران دەکات، سبەینێ دەست بە پرۆسەی خوێندن بکەنەوەو ده‌ڵێت: لەهەر ناوەندێکی خوێندن گرفتی شاغیرات هەبوو با بەڕێوەبەڕەکان پەیوەندی بە پەروەردەوە بکه‌ن بەمەبەستی پڕکردنەوەی شاغیراتەکەی بە مامۆستای وانەبێژ.

له‌ ئاگادارییه‌كدا كه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌ر و یارده‌یده‌ر و مامۆستا و مامۆستای وانه‌بێژی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی ده‌ركردوه‌، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پشدەر دەڵێت، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و مامۆستایان و مامۆستایانی وانەبێژی ناوەندەکانی خوێندن دەکەین، کە سبەینێ سێشەممە ڕێکەوتی ( ٢٠٢٤/٢/١٣) پەیوەندی بە ناوەندەکانی خوێندن بکەنەوە بەمەبەستی ئاسایی کردنەوەی پڕۆسەی خوێندن و دەست پێکردنەوەی دەوام.

په‌روه‌رده‌ی پشده‌ر داوا لە کەسوکاری قوتابیان و خوێندکارانیش دەکات و دەڵێت:”منداڵەکانتان ڕەوانەی باخچەکانی منداڵان و قوتابخانە و خوێندنگاکان بکەنەوە”.

راشیگەیاندووە،”لەهەر ناوەندێکی خوێندن گرفتی شاغیرات هەبوو لە هەر پسپۆڕی یەک ، با بەڕێوەبەڕەکان پەیوەندی بە هۆبەی خۆیەتی و میلاکی پەروەردەوە بکات بەمەبەستی پڕکردنەوەی شاغیراتەکەی بە مامۆستای وانەبێژ”.

یاسین مەحمود: پێویستە سەرۆکی یەکێتی بڕیار بدات ژووری پارێزگاریکردن لە وەبەرهێنەران دروست بکرێت
پێشت یاسین مەحمود: پێویستە سەرۆکی یەکێتی بڕیار بدات ژووری پارێزگاریکردن لە وەبەرهێنەران دروست بکرێت
سودانی لەبارەی کۆتایهاتنی ئەرکی ‌هێزەکانی هاوپەیمانان روونکردنەوە دەدات
دواتر سودانی لەبارەی کۆتایهاتنی ئەرکی ‌هێزەکانی هاوپەیمانان روونکردنەوە دەدات
ەیوەندیدار